ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لەکەلار موچەی پێشمەرگە دابەش نەکرا

2022/06/30 - 03:00 | 417 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئەمڕۆ بڕیار بو موچەی وەزارەتی تەندروستی و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ـی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام موچەی ئەو دوهێزەی پێشمەرگە دابەشنەکرا و دواخراوە بۆ هەفتەی داهاتو.
 
بەڕێوبەری بانکی شێروانە لە کەلار، رێبوار رەحیم، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ نەمانتوانی موچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ـی پێشمەرگە دابەشکەین، گرفتەکەش بەهۆی نەناردنی لیستەوەیە، بڕیارە رۆژی شەممە ئامادە بکرێت و موچەکانیان دابەشدەکەین.
 
لایخۆشیەوە بەڕێوبەری بانکی گەرمیان، ئاریا ئەنوەر، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کێشەی نەبونی پارەمان نیە و  پارەی پێویست لەبەردەستە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیست نەگەشتوە،  پێدانی موچە دواکەوت، هاوکات ئەمڕۆ موچەی فەرمانبەرانی تەندروستی گەرمیان دابەشکرا.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,716,805     ژمارەی میوان 1716