ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
رادیۆی دەنگ ناوی سەرۆکی نوێی دادگای تێهەڵچونەوەی گەرمیان ئاشکرا دەکات

2022/06/29 - 01:47 | 937 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دادوەر: ئەکرەم فەرەج، سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک/گەرمیان خانەنشین دەبێت و دادوەر: د. ئاوات عومەر، جێگەی دەگرێتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، دادوەر: د. ئاوات عومەر، کە ئێستا دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانییە، دەستنیشانکراوە بۆ جێگرتنەوەی دادوەر: ئەکرەم فەرەج، بۆ سەرۆکایەتیکردنی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک/ گەرمیان.
 
دادوەر ئەکرەم فەرەج، لە سەرەتای مانگی داهاتو خانەنشین دەبێت بە هۆی تەواوکردنی تەمەنی وەزیفی و یاساییەوە.
 
دادوەر: ئاوات عومەر قادر، چەند ساڵێکە وەکو دادوەر لە سنوری دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی کاردەکات و دوا کاریشی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بوە، بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسادا هەیە و مامۆستای وانەبێژی یاسایە لە زانکۆی جیهان لە سلێمانی.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,703,233     ژمارەی میوان 3525