بەڕێوبەرانی ئاسایشی گەرمیان و رۆژئاوای سلێمانی دەگۆڕێن

2022/07/01 - 10:17 | 4358 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان و رۆژئاوای سلێمانی دەگۆڕێن و شوێنگرەوەکانیشیان تائێستا ئاشکرا نەکراون.
 
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، یەکێتی نیشتمانی بڕیاری داوە گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی ئەمنی دا بکات، لەنێوی دا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیەکانی ئاسایشی گەرمیان (لیوا: نەوشیروان ئەحمەد) و رۆژئاوای سلێمانی (لیوا: عەلی محەمەد شاسوار).
 
هەروەک زانیاریی لەبارەی ئەنجامدانی هەمان گۆڕانکارییش لە بەڕێوبەرایەتیەکانی دیکەى ئاسايش دا هەن جگە لە سلێمانی.
 
هەربەپێی زانیارییەکان، شوێنگرەوەی بەڕێوبەرانی ئاسایشی گەرمیان و رۆژئاوای سلێمانی هێشتا ئاشکرا نەکراون، ئەمەش بە وتەی سەرچاوەیەک بۆ بونی چەند کاندیدێک دەگەڕێتەوە کە هێشتا یەکلا نەکراونەتەوە، ئەگەرچی سەرچاوەیەکی دیکە ئاماژەی بەوەدا کە کاندیدەکان دیارییکراون و یەکێتی دەیەوێت بەبێ راگەیاندنی پێشوەختە لە پۆستەکاندا دایانبنێت.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,091,927     ژمارەی میوان 1406