ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا، دۆسیەکەی بادینان، موشەک بارانی هەولێر

2021/02/19 - 10:56 | 728 جار بینراوە    
 
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
 
ئەو سێ دۆسیەی لەسەرەوەئاماژەم پێکردووە، لە ئێستادا، سێ دۆسیەی گرنگن و زومی زۆریان لەسەرە، بۆ هەر سێ دۆسیەکەش، وڵاتانی بیانی و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لەسەر هێڵن.
 
زانیاریەک بڵاوکراوەتەوە، گوایە ئەمەریکاییەکان، لە سەر دۆسیەی بادینان و خەرقە ئەمنیەکەی هەولێر، هەڕەشی داخستنی کونسوڵخانەکەیان کردووە، ئەو زانیاریە، ئەسڵ و ئەساسی نیە،  چونکە هەولێر بۆ ئەوان گرنگە .
 
ڕوونە، هەموو وڵاتان لە ڕووداوی موشەک بارانکردنەکە نیگەرانن و قسەشیان لەو بارەیەوە کردووە، بەتایبەتتر نیگەرانن، لەوەی کە دەزگا ئەمنیەکان نەیانتوانیوە بەر بەو خروقاتە بگرن و  بە ئاماژەیەکی خراپیان داناوە.
 
سەبارەت بە دەستگیرکردنی  ڕۆژنامەنوس و چالاکوانەکانیش، جیا لەو بەیاننامەی کە باڵیۆزخانەی بەغدا بڵاویکردەوە، بە چڕیش لە خەتن، دادگاییەکە بە دادگاییەکی شکڵی دەبینن، حوکمدانیشیان بە پاشەکشە لە ئازادی دادەنێن، بۆیە هەم لەگەڵ سەرۆک کۆمار و هەمیش لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا قسەیانکردووە.
جیا لەوەش ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لەخەتن، هەم بۆ چاودێریکردنی تەمیز کردنەوەکە، هەم بۆ گرتنی پارێزەر بۆیان.
 
سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداش، سیغەیەک ئامادەکراوە تا لەسەری ڕێکبکەون،  بەشێک لە هێزە شیعیەکان کە پێشتر دژی ڕێککەوتن بوون، بەو سیغەیە ڕازین،  بەڵام گروپەکەی مالکی هێشتا دژن و پێناچێت بە ئاسانیش ڕازی بن.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,891     ژمارەی میوان 545