ده‌نگ نێت
بەڕێوبەری ژینگەی گەرمیان نیگەرانی دەردەبڕێت بەوەڵام نەدانەوەی نوسراوەکانیان لەلایەن قایەمقامیەتی کەلارەوە له‌باره‌ى رێگریكردن له سوتاندنى تایه و پیسكردنى ژینگه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیه‌وه، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتیش وەڵامدەداتەوە.
حاڵەتی ئاگرکردنەوە لە ناوچه‌ى فڕێدانى پاشه‌ڕۆ له‌كه‌لار و به‌تایبه‌تى سوتاندنى تایه‌ى ئۆتۆمبیل به‌مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى ته‌له‌كه‌ى و فرۆشتنى، بوه به حاڵه‌تێكى به‌رچاو كه كاریگه‌ری زۆری بۆ ژینگه و ئاسمانى ناوچه‌كه هه‌یه.
دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو حاڵه‌ته چەندین جارە لە شوێنی جیاوازدا دوبارە دەبێتەوە، ئێمە ناتوانین هەندێک رێکار بگرینەبەر، به‌ڵكو دەبێت لیژنەی ئەمنی کاری لەسەر بکات، کە ئەمه‌ش لای قایمقامیەتی قەزای کەلارە.
هاوکات باس له‌وه‌شده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نوسراویان بۆ قایمقامه‌تى كه‌لار ناردوه، به‌ڵام وه‌كخۆی وتى: تاوەکو ئێستا وەڵامی نوسراوەکانمان نەدراوەتەوە بەوەی کەسێک دەستگیر بکرێت یان لێپێچینەوەی لەگەڵ کرابێت.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی راگه‌یاندنى قایماقامیەتی قەزای کەلار ئەو قسانه‌ى به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان رەت دەکاتەوە.
هه‌ردى سه‌ركه‌وت، وتى: رەنگە فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بێ ئاگا بێت لەو بابەتە، چونكه ئێمە لێپێچینەوەمان کردوە، ئه‌و كارانه‌ش خۆمان وەک لایەنی بەرپرسیار ئه‌نجامى ده‌ده‌ین نەک ئه‌وه‌ى پێمان رابگەیەندرێت و پاشان کاری لەسەر بکەین.
لەبارەی لێپێچینەوەکانیانەوە، وتى: ره‌چاوى ئه‌وه كراوه كه ئەو کەسانەی ئەو کارە ئەنجامدەدەن دۆخێکی خراپی داراییان هەیە، بۆیه لە ماوەکانی پێشودا كه نزیکەی 10 كه‌س به‌و هۆكاره ده‌ستگیر كران، بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە و به‌و مه‌رجه ئازاد كراون و لێیان بوراوین كه جارێكى تر ئه‌و كاره نه‌كه‌نه‌وه.