ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
"لە ژێر ناوی جیاواز زەویە نایابەکانی گەرمیان به‌فیڕۆ دەدرێن"

2022/06/23 - 04:53 | 678 جار بینراوە    
 
 
ده‌نگ نێت
 
ئەندامێکی پارله‌مانى كوردستان دەڵێت: زەویە نایابەکانی گەرمیان بەفیڕۆدەدرێن، بەجۆرێک زەویە کشتوکاڵیەکانیش دەدرێنە وەبەرهێن.
 
رزگار محه‌مەد، كه‌ هاوكات ئه‌ندامى لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزارى پارله‌مانه‌، به‌ ماڵپه‌ڕى روداوی وتوه‌: بەفیڕۆدانی زەویە نایابەکان تادێت بەرفراون دەبێت، لەو بەرفراوانیەش پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان پشکی زۆرینەیان بەردەکەوێت.
 
ئەوەشدەخاتەڕو: زەویە کشوکاڵیەکانیش دراون بە وەبەرهێنان و بەداواچونمان کردوە کە  پڕۆژەکان دەخرێنە خزمەتی وەبەرهێنانەوە و لە ژێر ناوی جیاواز پڕۆژەی نیشتەجێبون ئەنجامدەدرێت بەبێ ئەوەی سودی هەبێت، لەوانە: پڕۆژەی نێشتەجێبون بۆ کرێکاران کە لە توانای ئەو چینە نیە بیکڕن، بەمەش زەویەکان بەفیڕۆدەدرێن.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,717,215     ژمارەی میوان 27