یەکێتی: دانوستانمان به‌ماناى ئه‌وه‌ نیه‌ پارتى هه‌رچی وت قبوڵی بكه‌ین

2022/06/05 - 04:16 | 811 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت 
 
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی پێشبینی ده‌كات کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دەست پێبکاتەوە، دەشڵێت: رێکەوتنمان لەگەڵ پارتی بەو مانایە نیە پارتی هەرچی بڵێت ئەوە جێبەجێ بکەین.
 
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لە بەرنامەی (گفتوگۆی دەنگ)ى رادیۆی ده‌نگ دا و سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی کۆبونەوەی ئەو دولایەنە، وتی: بەهۆی دیداری یەکێتی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دوا کەوتوە، بۆ رۆژانی ئایندە کۆبونەوەکان لە سەر ئاستی مەکتەبی سیاسی هەردولا دەست پێدەکەنەوە.
 
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەوه‌ وتى: دەبێت لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان پرۆژەی هاوبەشمان هەبێت و رێکبکەون بۆ ئەوەی  لە بەغدا یەکدەنگ بین.
 
جه‌ختیشیكرده‌وه‌: کۆبونەوە و دانوستانمان لەگەڵ پارتی بەو واتایە نایەت کە هەرچیان وت ئێمە قبوڵی بکەین، بەڵکو دەبێت هەردولا لەسەری رێکبکەوین.
 
له‌باره‌ى ئەو پرسانەشی كه‌ ئه‌و دو لایه‌نه‌ گفتوگۆی لەسەر دەکەن، له‌تیف نێروه‌یی وتى: پرسی سەرۆک کۆمار و بابەتی کێشەکانی ئەم ناوچەیە و پرسی بڕیاری سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌ لە هەرێم.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,116,046     ژمارەی میوان 1482