ئەندامیکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باس لە کۆبونەوەی سەرۆکی حزبه‌كه‌یان و سه‌رۆكى پارتى ده‌كات

2022/06/01 - 05:50 | 903 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
لە بارەی کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی كوردستان، ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی زانیاری دەخاتەڕو و ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا ده‌بێت دۆخه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌.
 
لە ماوەی پێشوتردا، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، فازڵ میرانی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندبو: سەرۆکی حزبەکەیان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆنابێتەوە، ئه‌گەر کۆبونەوەیەک بکرێت  لە ئاستی مام و برازا دەبێت.
 
ستران عه‌بدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانى، لە بەرامبەر  هەبونی کۆبونەوەیەکی لەو جۆرە، لە بەرنامەی (گفتوگۆی دەنگ)ى رادیۆی ده‌نگ دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: ئەوە شتێکی چاوەڕوانکراوە، چونکە هەردو لایەن رێگای یەکدی شارەزان بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی لەو چەشنە.
 
دەشڵێت: سه‌ره‌تا ده‌بێت گرژیەکانی نێوان هەردولا هێور بکرێنەوە و کۆبونەوە لەنێوان هەردولا ئەنجام  بدرێت، کە ئەمە زەمینەسازیەكى گونجاوتر دەبێت بۆ نزیکبونەوەکانی دیکە.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,257,052     ژمارەی میوان 2618