دهنگ نێت
وتهبێژی دەستەی ژبنگەی هەرێم ئاشكراى دهكات بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان لە بارەی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا، چاوەڕێی نەتەوە یەکگرتوەکانن، دهشڵێت: حکومەت بودجەمان بۆدابین ناکات.
رەزاق خەیلانی، لە میانەی بەرنامەی (گفتوگۆی دەنگ)ى رادیۆی دهنگ دا لەبارەی ئەو گۆڕانکاریانەی لە کەشوهەوادا دروستبون بەتایبەتیش دیاردەی خۆڵبارین کە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتوهتەوە، ئەوەی خستەڕو: ئەوان وەک دەستەی ژینگە چەند پلانێکیان هەیە، لەوانە دروستکردنی دارستانی دەستکرد بۆ پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی گەرمیان.
هاوکات ئاماژهى بهوهشدا: بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەیان چاوەڕێی نەتەوەیەکگرتوەکانن، چونکە بهوتهى خۆی حکومەتی ههرێم ناتوانێت بودجەیەکی لەو جۆرەیان بۆ دابین بکات.