پارتی هەڵوێستی خۆی له‌باره‌ى بڕیارێکی سەدر دەخاتەڕو

2022/05/19 - 05:40 | 915 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی بڕیاری رێبەری رەوتی سەدر بۆ بون بە ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوەی مانگێک، هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنێت و دەڵێت: بڕیاری ئێمه‌شه‌.
 
موقته‌دا سه‌دری رێبه‌رى رەوتی سەدر، دوای چەندین هەوڵی دەسپێشخەری، لەرێگەی کۆتا تویتیەوە لە تویتەر رۆژی 15ـى ئایار رایگەیاند کە بۆ ماوەی مانگێک دەبنە ئۆپۆزسیۆن، لەکاتێکدا ئه‌و ره‌وته‌ لەگەڵ هەریەکه‌ لە لیستی سەروەریی سونەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هاوپەیمانیەکی سێقۆڵیدا پێکەوە بەشدارن.
 
لە بارەی هه‌ڵوێستى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌باره‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌دری هاوپه‌یمانیانه‌وه‌، پارله‌مانتارێكى ئه‌و حزبه‌ ده‌ڵێت: ئەو بڕیارەی بەهاوبەشی لە نێوان هەرسێ لایەنەکەدا دراوه‌ و پارتیش هەمان هەڵوێستی هه‌یه‌.
 
ئامانج مەحمود، ئه‌ندامى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ فراكسیۆنى پارتى، لە میانەی بەرنامەی (گفتوگۆی دەنگ)دا باسی لەوە کرد: بڕیارەکە سەرەتا لەسەر ئاستی سەرکردایەتی کۆبونەوەی لەسەر کراوە و پاشان ده‌ركراوه‌.
 
گرنگی دەسپێشخەریەکەیان بەتێروانینی ئامانج مه‌حمود ئەوەیە کە دەبێت هەمو جۆرە دەستپێشخەرییەک بکرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئەنجامی ئەم دەسپێشخەرییەیان هێشتا رون نیە.
 
هاوکات باسی لەوە کرد: ئەوەی ئێستا لەعێراق دەگوزەرێت لەئەستۆی سێسەکی پەکخەرە کە نایانەوێت حکومەتی داهاتوی عێراق دوربێت لە گه‌نده‌ڵی و دەرنجامێکی باشی هەبێت.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,044,333     ژمارەی میوان 4359