ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەشداربوانی پڕۆژەی قەڵای شیروانە: قیستمان داوە و خانوەکانمان دیارنیە

2022/05/13 - 03:04 | 1177 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەشداربوانی پرۆژەی نیشتەجێبونی قەڵای شێروانە لەکەلار دەڵێن: پارەی ٥ قیستمان لێوەرگیراوە لە ماوەی ٢ ساڵدا، هیچ خانویەکیشمان بۆدروست نەکراوە، بەرێوبەری وەبەر‌هێنانی گەرمیانیش ئەوە دەخاتەڕو کاتی تەواوکردنی یەکەکان دیاریی نەکراوە و بەرپرسیش نین لەو پارەیەی کۆمپانیا لە هاوڵاتی وەرگرتوە.
 
لە بڵاوکراوەیەکدا کە بەشداربوانی پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبونی قەڵای شێروانە لەکەلار وێنەیان بۆ رادیۆی دەنگ ناردوە، ئەوەیان خستۆتەڕو: پڕۆژەکە لەکاتێدا نزیکەی ٢ ساڵە دەستی پێکراوە،بەڵام تەنها رێژەی ١٠٪ـی تەواوکراوە و هیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریشی تێدا نەکراوە.
 
کاروان کەریم، بەشداربویەکی پڕۆژەکەیە، بە رادیۆی دەنگی وت: ٢ رۆژ پێش ئێستا سەردانی پڕۆژەکەم کرد هیچ خانویەکم بۆ دروست نەکراوە و هیچ شتێکم نەبینی.
 
دەشڵێت: تاوەکو ئێستا ٥ قیستم داوە.
 
هاوکات بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان، هونەر مەحمود، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوە کرد: پڕۆژەکە بەگشتی بە رێژەی ٪٢٩ تەواو بوە، یەکەکانیش بەڕێژەی ٪١٢.
 
دەڵێت: کاتی تەواوبونی پڕۆژەکە دیاریی نەکراوە، ئەوەی کە وتراوە ٤ ساڵ تەواو دەبێت، مەبەست لە ٤ ساڵ کارکردن بوە نەک کاتی تەواوکردنی پڕۆژەکە.
 
لە بارەی کێشەی کۆمپانیا و هاوڵاتیانەوە، دەڵێت: ئێمە بەهیچ شیوەیەک بەرپرس نین لەوەی هاوڵاتی پارەی بەکۆمپانیا داوە، نابێت پارە بەکۆمپانیا بدرێت، بەڵکو دەبێت بدرێتە بانکی جیهان و پاشانیش بۆ ئێمە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,868     ژمارەی میوان 692