ده‌نگ نێت
بۆ نزیكه‌ى مانگێك ده‌بێت هیچ پێداویستیه‌ك له هۆبه‌ى سیتى سكانى سه‌نته‌رى تیشكى كه‌لار نه‌ماوه و لێپرسراوێكى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى بودجه‌یه.
كاروان محه‌مه‌د ره‌شید، لێپرسراوى كارگێڕیى سه‌نته‌رى تیشكى كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "بۆ نزیكه‌ى مانگێكه هیچ پێداویستیه‌ك له هۆبه‌ى سیتى سكانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان نه‌ماوه، نه فیلم ماوه نه عه‌لاگه و نه ده‌رمانى پێویست له‌به‌رده‌سته، ناچارین فیلمه‌كان بۆ نه‌خۆش بخه‌ینه سه‌ر سیدى".
وتیشى: چه‌ند جارێك داوامان كردوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاره‌ى پێویست له‌به‌رده‌ست نیه هیچمان نه‌كڕیوه و دۆخه‌كه‌ش هه‌روا ماوه‌ته‌وه.
ره‌وشى ته‌ندروستى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى گه‌رمیان له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه روه‌و خراپبونه، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بونى بودجه و پاره‌ى پێویست.
هه‌ردوێنێش یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان،
راپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌ى كێشه‌ى نه‌مانى ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه زۆربه‌ى ده‌زگامان به‌هۆی نه‌مانى ده‌رمانه‌وه روبه‌ڕوى ئیفلیج بون بونه‌ته‌وه.