ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
گه‌رمیان پێویستی به‌ 3 ملیاره‌ بۆ ته‌واوكردنى موچه‌ى پێشو

2022/05/08 - 07:13 | 338 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی نوێی موچەی مانگی نیسانی راگەیاند، هێشتا لە گەرمیان موچەی چەندین وەزارەت دابەشنەکراوە، بەڕێوبەری بانکی گەرمیانیش دەڵێت: رون نیە ئەم هەفتەیه‌ش کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت یان نا.
 
دابەشکردنی موچە بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی دەبو 28ـى مانگ کۆتایی پێبهاتایە، بەڵام لەگەرمیان هێشتا کۆتایی نەهاتوە.
 
ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌، تەنها موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بەشێک لە رۆشنبیری دابەشکراوە، بەشێکی دیکەی ماوە، هاوکات بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و خوێندنی باڵا هێشتا موچەکانیان وەرنەگرتوە.
 
بەڕێوبەری بانکی گەرمیان، ئاریا ئەنوەر، بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ کۆتایی هێنان بە موچەی مانگی ئادار بۆ بانکەکانی شێروانە، کفری و بانکی گەرمیان، پێویستمان بە 3 ملیار دەبێت، کە لەنێویدا تەنها 1 ملیار 900  ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەرانی خوێندنی باڵایە.
 
باسی لەوە کرد: ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوه‌ بەتەواوی دابەشکرا له‌گه‌ڵ بەشێکی وەزارەتی رۆشنبیری.
 
ئه‌مه‌ش لەکاتێكدایه‌ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی نیسانی راگەیاند كه‌ له‌ سبه‌ینێ (دوشه‌مه‌ 9ـى ئایار) ده‌ستپێده‌كات.
 
بەرێوبەری بانکی گەرمیان، لە بارەی کاتی تەواوبونی دابەشکردنی موچە دەڵێت: هیچ بەرچاوڕونیەکمان نیە، هەرکات داهات هەبێت دابەشی دەکەین.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,713,572     ژمارەی میوان 577