شانۆگەرییەکی گەرمیان لە تونس نمایش دەکرێت

2022/05/07 - 08:27 | 1139 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
شانۆگەرییەک لە گەرمیانەوە بەشداریی کردوە لە دەیەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی شەقام لە تونس، بە وتەی دەرهێنەرەکەیشی پێشوازی باش لە کارەکەیان کراوە.
 
رزگار فەقێ، ئەکتەر و دەرهێنەری شانۆگەری ، بە رادیۆی دەنگی وت: بە شانۆگەری ‘من بە ئاگام’ لە بیرۆکەی هونەر تاهیر و نواندن و دەرهێنانی من، بە نوێنەرایەتی گەرمیان و کوردستان، بەشدارییمان لە دەیەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی شەقام کردوە لە ویلایەتی قەسرینی وڵاتی تونس کە ڤیستیڤاڵێکی ناسراوی شانۆییە و زیاتر لە ٢٠ بەرهەم لە وڵاتانی جیاوازی عەرەبی و ئەوروپییەوە بەشدارییان کردوە.
 
لەبارەی کارەکەشیانەوە، باسی لەوەکرد: شانۆگەرییەکەمان لەبارەی کێشەی مادەی هۆشبەرەوەیە کە ئێستا بوە بە کێشەیەکی جیهانی.
 
وتیشی: ئەمڕۆ شانۆکەمان پێشکەشکرد و پێشوازییەکی زۆر باشی لێکرا لەلایەن بینەرانەوە.
 

 

 




Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,268,955     ژمارەی میوان 833