چی بكه‌ین له‌كاتى خۆڵبارین دا؟

2022/05/05 - 11:09 | 751 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
نوسینی: چالاك محێدین
 
خۆڵبارینێکی زۆر چڕ ھەیە، لە ھەموو شارەکانی عێراق خەڵکێکی زۆر رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون بەھۆی ھەناسە توندیه‌وە. ئەو کەسانەی کە ئەندامێکی خێزانەکەیان نەخۆشی تەنگەنەفەسی ھەیە یان کێشەیەک لە سییەکانی ھەیە، یان رەبوی ھەیە یان هه‌ستیاری "حساسیه‌" بە بۆن و دوکەڵ ھەیە یان تەنانەت نەخۆشی دڵی ھەیە،  پێویستە ئەم رێکارانە بگرنە بەر:
 
١. مانەوە لە ماڵەوە.
 
٢. داخستنی دەرگاو پەنجەرەکان.
 
٣. ئەگەر بۆشاییەک یان کەلێنێک لە دەرگاکانی ماڵەوە ھەیە پێویستە پارچە قوماشێکی تەڕ  لە شوێنی ئەو بۆشاییە جێگیر بکرێت.
 
٤. دانەگیرساندنی موبەریدە، بەڵام پانکە ئاساییە.
 
٥. ئەگەر سەرەڕای  ئەو چوار رێکارەی سەرەوە کەسەکە ھەستی بە تەنگەنەفەسی کرد پێویستە ماسک ببەسترێت بەشێوەیەک کە لوت و دەمیش داپۆشراو بێت.
 
تێبینی: تەنانەت زۆرێک لەوانەشی تەندروستن  لەم خۆڵبارینە ھەست بە ھەناسە توندی ئەکەن ، چونکە وا دیارە قەبارەی دەنکۆڵکانی خۆڵبارینەکە زۆر وردە.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,614     ژمارەی میوان 741