له‌ رۆژى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیی دا پرۆژه‌یه‌ك دژ به‌ هه‌واڵی ساخته‌ راده‌گه‌یه‌نرێت

2022/04/21 - 05:51 | 930 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
له‌ رۆژى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیى دا، سه‌نته‌رى میترۆ پرۆژه‌یه‌ك بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى هه‌واڵی ساخته‌ راده‌گه‌یه‌نێت.
 
له‌ راگه‌یه‌نراوێكى سه‌نته‌ره‌كه‌دا هاتوه‌: بڵاوبونەوەی هەواڵ و زانیاری ساختە، هاندانی تونوتیژی لە رێی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، میدیای ئەلكترۆنی، یان بابەتی جۆراجۆر كە هانی رقوكینە دەدات لە كۆمەڵگا، تەنها مەترسی نییە بۆ سەر تاك و گروپێك، بەڵكو ئاڵانگارییەكی گەوریشە لەبەدەم ئازادی رۆژنامەگەری. 
 
باس له‌وه‌ش ده‌كات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌م مه‌ترسیه‌، پرۆژه‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نن كه‌ پشت به‌ فێرخوازانى كۆلێژه‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانى ده‌به‌ستێت.
 
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:
 
لە یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییدا
میترۆ پرۆژەیەك لە بارەی ساختە هەواڵ  و زانیاری نادروست رادەگەیەنێت
 
بڵاوبونەوەی هەواڵ و زانیاری ساختە، هاندانی تونوتیژی لە رێی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، میدیای ئەلكترۆنی، یان بابەتی جۆراجۆر كە هانی رقوكینە دەدات لە كۆمەڵگا، تەنها مەترسی نییە بۆ سەر تاك و گروپێك، بەڵكو ئاڵانگارییەكی گەوریشە لەبەدەم ئازادی رۆژنامەگەری. 
 
هەنگاوی یەكەمی رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە ( پەتای هەواڵی درۆ)، بە دروستكردنی هۆشیاریی لەسەر مەتەرسییەكانی ئەو دیاردەیە، دەستپێدەكات، بۆیە ئێمە پرۆژەیەك رادەگەیەنێت بۆ (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان)، بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتی لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان یان تازە دەچووەكان  لە سەنتەری چالاكییەكانماندان هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لە پرۆژەكەمان.
 
هەنگاوی یەكەم : داوا لە خوێنكارانی زانكۆكانی پارێزگای سلێمانی دەكەین، ئەوانەی دەیانەوێت لە خولی هۆشیاری دژ بە زانیاری ساختەو چەواشەكاری لە هەرێمی كوردستان، بەشداربن.
 
یان لە رێگەی ئەم لینكەوە فۆرمی بەشداری پڕ بكەنەوە.
 
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSe6syfTQtRIpznT1qgnCKav-vvc1NrSJESyorYm7ePUT6jrAQ/viewform
 
یان لە رێگەی ئەم ئیمنەیلەوە سیڤییەكانتان بنێرن:
metrocenter2009@gmail.com
 
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكە بە : 
+9647708079999
+9647700004147
 
#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضليل
#Anti_disinformation_campaign
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,268,844     ژمارەی میوان 758