ده‌نگ نێت
پاش ئەوەی ژمارەیەک فەرمانبەرى كشتوكاڵی كفری بەهۆی بایکۆتکردنی دەوامەوە لەلایەن بەڕێوبەڕەکەیانەوە بە 10 رۆژ لێبڕینی موچە سزا دران، بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت: سزای ئەو فەرمانبەرانەمان هەڵوەشاندەوە و کێشەکەمان چارەسەر کرد.
رادیۆی ده‌نگ
پێشتر هه‌واڵی سزادانى 5 فه‌رمانبه‌رى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتوكاڵی كفری بڵاوكرده‌وه، كه وه‌كخۆیان ده‌یڵێن: به‌وهۆیه‌ى بایكۆتى ده‌وامیان كردبو له‌سه‌ر پێنه‌دانى موچه‌كانیان له‌كاتى خۆی دا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌كه‌یانه‌وه به 10 رۆژ نه‌هاتو "غائب" سزا درابون.
لایخۆشیه‌وه به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان، باس له‌وه‌ده‌كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و سزاكه‌ش هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
شادیه حسێن، بۆ ڕادیۆی دەنگ باسی لەوە کرد: دوای ئەوەی فەرمانبەرەکان یاداشیان هێنا بۆم، گوێم لەداواکاریەکانیان گرت و گلەیی بەڕێوبەرەکەشیانم گوێ لێبو، لەگەڵ هەردولایاندا رێککەوتین و سزای نەهاتنە سەرکارەکەیان بۆ هەڵوەشایەوە و کۆتایی بابەتەکە بەئاشتبونەوە بو.
لێدوانی ده‌نگیی به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان