ده‌نگ نێت
فه‌رمانبه‌رێك ده‌ڵێت: بەهۆی بایکۆتکردنی دەوامەوە به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌كه‌ى، ئه‌و و 4 فه‌رمانبه‌رى دیكه‌ی به 10 رۆژ لێبڕینی موچه سزا داوه، به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێت: هەر فەرمانبەرێک بایکۆت بکات غیابی دەدەم.
ئەمجەد جەلال، ئەندازیاری کشتوکاڵ لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی کفری، بۆ رادیۆی ده‌نگ باسی له‌وه‌كرد ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر بڕیاریانداوه به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنى موچه‌كانیان وه‌كو زۆر فه‌رمانبه‌رى دیكه له داموده‌زگاكانى تر، بایكۆت بكه‌ن، وتیشی: "بەڕێوبەرەکەمان لەکاتی بایکۆت کردن پەیوەندی پێوەکردم کە بایکۆت نەکەین، بەڵام ئێمە له سەر وتەی جێگری بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گه رمیان کە وتی ئه‌گەر بایکۆت دەکەن ئەوا تەنها لیستێک ئامادە بکەن و ناوتانی لێبنوسن و بیدەنە بەڕێوبەرەکەتان، هەمان کارمان کرد و نزیکەی هەفتەیەک دەواممان نەکرد، کەچی دواتر به نه‌هاتو "غیاب" دانراین و ته‌نانه‌ت رۆژانی هەینی و شەممەشمان لەسەر حسابکرا كه ئەو رۆژانە دەوام هەر نیە.
هاوكات فه‌رمانبه‌رێكى دیكه‌ى سزادراو، جه‌ختى له زانیاریه‌كان كرده‌وه و وتى: به‌پێی ئه‌م سزایه نزیكه‌ى 300 هه‌زار دینار له موچه‌كه‌مان شكێنراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵی كفری، داكۆكی له‌و رێكاره ده‌كات كه گرتویه‌تیه به‌ر.
عەلی عەباس، بە رادیۆی دەنگی وت: هەمو کارمەندەکانم لەدەوام بون، تەنها ئەو 5 کەسە نەبێت، رۆژێک دوای ئەوە سزا دراون هاتون لیستی بایکۆتیان بۆ هێناوم.
دەشڵێت: من پەیوەندیم بەهیچ بەڕێوبەرایەتیەکی دیکەوە نیە، هەر فەرمانبەرێک بایکۆت بکات غیابی دەدەم.
جەختی لەوەشکردەوە بەهیچ جۆرێک تاوەکو ئێستا نایەوێت سزاکەی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هەڵبوەشێنێتەوە و وه‌كخۆی وتى: "کاری ئیداری خۆمان پەیوەندی بە خۆمانەوە هەیە".
به‌ڵام ئەندازیاری کشتوکاڵ: ئەمجەد جەلال ده‌پرسێت: "ئایا ئێمە تاکەکەسین لەهەمو زۆنی سەوز بایکۆتمان کردبێ؟ لەکاتێکدا لە زۆرشوێن بایکۆت بەردەوامە و هێشتا تازە موچەی مانگی شوباتمان وەرگرتوە".
لایخۆشیه‌وه بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، شادیە حسێن، له‌باره‌ى ئه‌م كێشه‌یه‌وه بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: لەهەوڵی چاره‌سەرکردنی کێشەکەیان داین.