ده‌نگ نێت
سەرۆکی شارەوانی کەلار دەڵێت: پەروەردەی گەرمیان رەزامه‌ندی نەدا کە شوێنى قوتابخانەی لەیلا قاسم كه له ناوبازاڕى شاری كه‌لاره، بکرێت بە پارک، بۆیە کارکردن له‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌ستى پێنه‌كرد.
ئەکرەم ساڵەح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: به‌رده‌م و پشته‌وه‌ى بینای قوتابخانه‌ى لەیلا قاسم پارکە، بە نوسراوی فەرمی داوامان لە پەروەردەی گەرمیان کرد کە بیناكه‌مان راده‌ست بكه‌ن بۆ ئەوەی بیکەین بە پارکێکی گەورە، هاوکات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بینایه‌دا، قوتابخانەیەکی 18 پۆلیش دروست دەکەین لەو نزیکانە.
وتیشی: په‌روه‌رده رەزامەندیان نەدا لەسەر ئەوەی کە بکرێتە پارک، بۆیە پرۆژه‌كه ئیشی تێدا نەکرا.
قوتابخانه‌ى له‌یلا قاسم، یه‌كێكه له دێرینترین قوتابخانه‌كانى قه‌زاى كه‌لار و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى بنگرد له نزیك بازاڕى شارى كه‌لار و سه‌ر جاده‌ى گشتى بازاڕه‌كه‌یه.