دەنگ نێت
لەگوندێکی ناحیەی قەرەتەپە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک چەکدارێکی سوپای عێراقی کوژرا و دوانی دیکە بریندار بون، بەڕێوبەری ناحیەکەش 'داعش' بە بەرپرسیاری کردەوەکە دەزانێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی سیدرە نزیک بەناحیەی قەرەتەپە، بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە بەچەند سەربازێکی عێراقی و یەکێکتاب گیانی لەدەستداوە و دوانی دیکە بریندار بون.
لایخۆشیەوە، بەڕێوبەری ناحیەی قەرەتەپە، وەسفی تەمیمی، روداوەکەی بۆ رادیۆی دەنگ پشتڕاست کردەوە وتی: چەکدارانی تیرۆرستی داعش ئەنجامدەری ئەو کردەیەن و بۆمبەکەیان چاندوە.
دەشڵێت: ماوەیەکە جموجۆڵی داعش دیسان دەستی پێکردوەتەوە.