ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
كه‌سوكارانى ئه‌نفال په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر به‌رپرسه‌ عه‌ره‌به‌كان

2022/04/14 - 05:22 | 908 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
له‌ مه‌راسیمی ساڵیادی تاوانى ئه‌نفال له‌ سه‌ماوه‌، كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر به‌رپرسه‌ عه‌ره‌ب و كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌ عه‌ره‌بییه‌كان، به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى داخوازیه‌كانیان.
 
هاوار داودی، كه‌سوكارى ئه‌نفال و یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانى مه‌راسیمی ساڵیادی ئه‌نفال له‌ شارۆچكه‌ى سه‌ماوه‌، له‌ دیدیارێكى رادیۆی ده‌نگ دا وتى: له‌ غیابی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسه‌ كورده‌كان، ئه‌مڕۆ په‌نایان بردوه‌ته‌ به‌ر به‌رپرسه‌ عه‌ره‌به‌كان و میادیا عه‌ره‌بیه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى داخوازیه‌كانیان.
 
وتیشی: داخوازی سه‌ره‌كیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ى روفاتى قوربانیانی ئه‌نفاله‌ له‌و ناوچه‌یه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵانه‌ى له‌ ساڵی 2019 له‌ شارۆچكه‌ى سه‌ماوه‌ دۆزرانه‌وه‌.
 
هاوار داودی، وتیشی: به‌ پارێزگاری سه‌ماوه‌مان وتوه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خه‌مخۆری پرسی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان نیه‌، ئه‌وا خۆمان روفاته‌كانیان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌.
 
ئه‌مڕۆ له‌ ساڵیادی تاوانى ئه‌نفال دا، ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان، مه‌راسیمێكیان له‌ شارۆچكه‌ى سه‌ماوه‌ رێكخست، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ داده‌نرێت له‌ كاتى پرۆسه‌ى ئه‌نفال دا به‌شێكى زۆر له‌ قوربانیان هێنراونه‌ته‌ ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ و به‌شێكیان هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا شه‌هید كراون و خراونه‌ته‌ گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,222,519     ژمارەی میوان 2589