ده‌نگ نێت
مانگرتنی کرێکارانی كۆمپانیای كۆكه‌ره‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك له گه‌رمیان به‌رده‌وامه، کۆمپانیاکەش سکاڵا تۆمار دەکات بۆ دەست لە کار هه‌ڵگرتن، شارەوانیەکانی گەرمیانیش باس لەوه دەکات چه‌كی پاره‌یان بۆ كراوه، به‌ڵام بۆیان خه‌رج ناكرێت.
لە هەریەک لە قەزای کفری و ناحیەی رزگاری و بەشێکی دیکەی شوێنەکانی سنوری ئیداره‌ى گەرمیان، کرێکارانی كۆكه‌ره‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه مانیان گرتوه، ئه‌ویش بەهۆی پێنەدانی موچەی دو مانگی رابردویان.
بەوتەی بەڕێوبەری کۆمپانیای گەردین كه كارى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، سكاڵایان تۆمار كردوه و داواى ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتن ده‌كه‌ن.
بێستون محەمەد، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەچەند رۆژی پێش‌و بەفەرمی لە رێگەی پارێزەرەکەمانەوە سکاڵامان تۆمارکردوە بۆ دەست لە کار هه‌ڵگرتن.
دەشڵێت: لەماوەی 8 مانگ کارکردن، حکومەت 4 جار پارەی بۆخەرج کردوین، له‌كاتێكدا مانگانە تەنها بۆ موچەی کرێکارەکانمان پێویستمان بە 350 ملیۆن و بۆ خه‌رجی دیكه‌ش 150 ملیۆنه، بەڵام پارەکەمان پێنادەن و بە بێ ئاگاداری و رەزامەندی ئێمەش 40%ـى پاره‌كه پاشکەوت کراوە.
بەوتەی بەرێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، چەکی پارە بۆ مانگی شوبات و ئادار بۆ كۆمپانیای كۆكه‌ره‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك كراوه، بەڵام بانک پارەی خەرج نەکردوە بەهۆی موچەی فەرمانبەرانه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه بانكه‌كانى سنورى گه‌رمیان و سلێمانى كێشه‌ى نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه‌ییان هه‌یه و ته‌نانه‌ت ناتوانرێت پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش دابین بكرێت.
قەبارەی خۆڵ و خاشاکی کۆبوه‌وە لە یەک رۆژدا لە سنوری گەرمیان 420 بۆ 450 تۆنه، مانگرتنى كرێكارانى كۆمپانیاكه‌ش، وایكردوه خۆڵ و خاشاكێكى زۆر له ناوچه‌كان دا كه‌ڵه‌كه بكات.
به‌وته‌ى به‌رزان كه‌ریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، له‌و كاته‌وه‌ى كۆمپانیاكه مانی گرتوه، جارجار خۆیان هەڵمەتی پاکكردنەوە و كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام ستافی پێویست وئامێریان نیە.