ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
ئەمڕۆش دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات لەگەرمیان ته‌واو نه‌بو

2022/04/04 - 04:52 | 678 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتى 2022 هێشتا لە گەرمیان کۆتایی نەهاتوە، بەڕێوبەری بانکی گەرمیانیش دەڵێت: ئەمڕۆش بڕە پارەی پێوستمان بەدەست نەگەشت بۆ کۆتایی پێهاتنی دابه‌شكردنى موچە.
 
دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات لەهەریەکه‌ لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەسستی بەرێوە چو، هۆکارەکەش دەگەڕێنرایەوە بۆ نەبونی داهات لەبانکەکان و دیارنەمانی داهاتی ئەو سنورە.
 
لەپاش 60 رۆژ کە دەبێت دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نوێ "ئادار" بکرێت و ئه‌گه‌رچی كه‌وتوینه‌ته‌ مانگى نیسانیشه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا لە گەرمیان پارەی پێویست بۆ کۆتایی هاتنی دابه‌شكردنى موچەی مانگی شوبات لە بەردەست نیە و ئەمڕۆ هەریەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان و بەشێکی خوێندنی باڵا و بەڕێوبەرایەتی کارەبا موچەیان وەرگرتوە.
 
بەڕێوبەری بانکی گەرمیان، ئاریا ئەنوەر، بە رادیۆی دەنگی وت: موچەی ئەو شوێنانە دابەشکراوە کە بەنیوە پێشوتر پارەیان وەرگرتوە، ئەمڕۆش دابەشکردنی کۆتایی پێنەهاتوە.
 
باسی لەوەشکرد: بۆ سبەینێ پێویستمان بە نزیکەی 600 بۆ 700 ملیۆن دینارە، ئەگەر بەدەستمان بگات دەتوانین کۆتایی بە دابەشکردنی موچە بهێنین.
 
له‌باره‌ى ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى كه‌ هێشتا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، به‌ڕێوبه‌رى بانكى گه‌رمیان وتى: تاوەکو ئێستا بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان، پۆستەو گەیاندن و بەشێکی خوێندنی باڵا موچەکانیان وەرنەگرتوە.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,717,294     ژمارەی میوان 95