ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كۆنترۆڵى كاره‌باى گه‌رمیان، ده‌ڵێت: كاره‌باى گه‌رمیان دابه‌ش بوه بۆ 4 گروپ، 3 له‌و گروپانه بۆ سه‌نته‌رى شارى كه‌لار و كفرى و ناحیه‌ى رزگاریه، یه‌كێك له گروپه‌كانیش بۆ لادێكانه كه پێدانى كاره‌بایان جێگیره له كاتژمێر 2ـى دوانیوه‌ڕۆوه پێیان ده‌درێت بۆ 7ـى به‌یانى.
سۆران محه‌مه‌د نورى، له میانى دواین راپۆرتى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، وتیشی: دواتر گروپى Aو Bو Cمان هه‌یه بۆ قه‌زاكانى كه‌لار و كفرى و ناحیه‌ى رزگاری، به‌پێى ئه‌و خشته‌ى كه دامان ناوه رۆژانه 6 بۆ 8 كاتژمێر كاره‌با ده‌بڕێت، كه بۆ هه‌ر رۆژه و گروپێكه.
فاكته‌ره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به گه‌رمیان ده‌گۆڕێت، به‌جۆرێك له سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بایه له كوردستان كه چه‌ند دابه‌ش بكه‌ن، له ئێستادا به‌شى گه‌رمیان 4.7%ـه، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ر بڕه كاره‌بایه‌ك به‌رهه‌م بهێنرێت ئه‌و رێژه به‌ر گه‌رمیان ده‌كه‌وێت، هه‌ندێكجاریش كه به‌رهه‌مهێنان كه‌م ده‌كات، ئه‌و رێژه‌یه‌ش كه ده‌درێت به گه‌رمیان به‌هه‌مانشێوه كه‌م ده‌كات.
به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كۆنترۆڵى كاره‌باى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له تواناماندایه رۆژانه 15 بۆ 16 كاتژمێرڤكاره‌با بده‌ین به هاوڵاتیان، بۆیه كه به‌رهه‌مهێنان كه‌مبو كاتژمێره‌كانى كاره‌باش كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌م وتانه‌ى به‌ڕێوبه‌رى كۆنترۆڵى كاره‌باى گه‌رمیان، له‌میانه‌ى راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ هاتوه، كه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی NED به‌رهه‌مهێنراوه و تایبه‌ته به كێشه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با له گه‌رمیان.
كلیك بكه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه