ده‌نگ نێت
دو هەفتەیە هیچ نەخۆشێک لە گەرمیانەوە بە ئه‌مبوڵانسەکانی حکومی رەوانەی سلێمانی نەکراوە، نە خۆشەکانیش بە بڕە پارەیەکی زۆر بە ئه‌مبوڵانسەکانی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەگوازرێنەوە، تەندروستی گەرمیانیش لێدوان نادات.
لە رۆژانی پێش جەژنی نەورۆز، بەرپرسی بەشی کردە پزیشکیەکان لە تەندروستی گەرمیان، باسی لەوە کرد: بەهۆی خەرج نەکردنی پارەی كرێی هاتوچۆ و خه‌رجی "ئیفاد"، شۆفێر و كارمه‌ندانیان، دەستیان بە مانگرتن کردوە.
پاش تێپەڕینی دو هەفتەش مانگرتنەکەیان بەردەوامە، بەمەش هیچ نەخۆشیک رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی ناکرێت و ئه‌مبوڵانسی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به‌كار ده‌هێنرێت كه نرخه‌كه‌ى گرانه.
هونەر محه‌مه‌د، یەکێک لە كارمه‌ندانى به‌شى كرده پزیشكیه‌كان كه یاوه‌رى ئه‌مبوڵانسه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كان، بە رادیۆی دەنگی وت: هێشتا درێژەمان بە مانگرتن داوە، چونکە هیچ بڕە پارەیەکمان بۆ خەرج نەکراوە.
وتیشی 'بەلانی کەمه‌وه مانگانە 120 بۆ 130 نەخۆش رەوانەی سلێمانی دەکران، بەڵام ئێستا ئێمە مانمان گرتوە و هاوڵاتیش تەنها بە ئامبوڵانسی تایبەت دەتوانێت نەخۆش بگوازێتەوە.
رادیۆی دەنگ، بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان، پەیوەندی بە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیه‌كه‌ی بێ وەڵام بو.
پێشتریش له‌كاتى ده‌ستكردن به مانگرتنه‌كه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، د. سیروان محه‌مه‌د، به رادیۆی ده‌نگى وت: دروستبونی ئەم کێشەیە بەھۆی قەیرانی داراییە کە نەسریەی تەندروستی گەرمیان کەمکراوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەندینجار نوسراومان کردوە و خۆشم سەردانی وەزارەتی تەندروستی و داراییم کردوە.