ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له ماوه‌ى ساڵى رابردو و ئه‌مساڵدا 80 داوكارى پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنان كراوه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، له میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژێكى تر‌ى رادیۆى ده‌نگ دا رایگه‌یاند: "له ماوه‌ى ساڵى رابردو و ئه‌مساڵدا 80 داواكارى پێشكه‌ش به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان كراوه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون".
وتیشى: به هۆى نه‌بونى زه‌وى پێو‌یست له به‌رده‌ستدا نه‌توانراوه پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون ئه‌نجام بدرێت و بۆیه به‌وشێوه‌یه داواكارى زیادى كردوه.