به‌هۆی "بایكۆته‌وه‌" گه‌رمیان هه‌فته‌یه‌كه بانزینی عێراقی پێناگات

2022/03/31 - 02:54 | 290 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
نزیکەی هەفتەیەكه‌ ئەو بڕە بەنزینەی لە پارێزگای سلێمانیەوە بۆ ئیدارەی گەرمیان دەنێردرێت راگیراوە، بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی  گەرمیانیش دەڵیت: پارەمان داخل کردوە، بەڵام بەبیانوی بایکۆت هیچ بڕێکمان بۆ نەنێردراوە.
 
له‌ دوێنێ چوارشه‌مه‌وه‌، ناردنی بەنزینی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی راگیرا، هۆکارەکەیان گەڕاندوەتەوە بۆ بایکۆتکردنی فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی کە پارەیان داخل نەکردوە بۆ ناردنی بەنزین.
 
بە هەمان شێوە ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌ گه‌رمیاندا هه‌یه‌، بگره‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ هیچ بڕێكى بانزینی پاڵپشتیكراوى حكومه‌تى عێراقی بۆ گه‌رمیان نه‌نێردراوه‌.
 
بەرپرسی هۆبە نەوتیەکانی بەرێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، سالار مه‌حمود، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ماوەی یەک هەفتەیە ناردنی  بەنزینی عێراقی بۆ ئیدارەی گەرمیان راگیراوە، ئه‌گەرچی بڕە پارەی پێویستمانمان داخل کردوە کە بۆ هەر پێنج بارێک 120-130 ملیۆن دیناره‌، بەڵام بەرێوبەرایەتی نەوت و کانزاكانی سلێمانی لە رۆژی هەینیەوە هیچ بڕە بەنزینێکی بۆ نەناردوین ئەویش بەبیانوی مانگرتنی فەرمانبەرەکانیان.
 
وتیشی: له‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ به‌نزین بۆ گه‌رمیان نه‌ده‌نێردرا، بەنزین بۆ خودی سلێمانی دەهات و 7-8 بەنزینخانەیان بەنزینی پاڵپشتیکراوی  تێدا دابەشدەکرا، به‌ڵام پشکی ئیدارەی گەرمیان كه‌ ده‌بێت له‌ پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌ دێت، ره‌وانه‌ نه‌ده‌كرا به‌و پاساوه‌.
 
وتیشی: ئێستاش سنوره‌كه‌ تەنها بەنزینی بازرگانی تێیدا بەردەستە.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,909     ژمارەی میوان 557