ده‌نگ نێت
مانگى ئادار له كۆتایی دایه و هێشتا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ى گه‌رمیان موچه‌ى مانگى شوباتیان پێنه‌دراوه، به‌هۆی نه‌بونى پاره له بانك دا.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، ئه‌مڕۆ كه كۆتا رۆژى ده‌وامى فه‌رمی بو له مانگى ئادار، موچه‌ى ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تى و فه‌رمانگه له سنورى گه‌رمیان دابه‌شكراوه، پاش ئه‌وه‌ى بڕی ملیارێك دینار گه‌شتوه به بانكه‌كانى گه‌رمیان و له‌نێوان هه‌رسێ بانكى: گه‌رمیان، كفری و شێروانه دا دابه‌ش كراوه.
هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ى پاره‌ى پێویست له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوه، هێشتا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌كان موچیه‌يان وه‌رنه‌گرتوه، له‌نمونه‌ى به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانى: (خوێندنى باڵا، شاره‌وانى، فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێم له خانه‌قی و ناوچه دابڕاوه‌كان)، به‌شێكى تریشیان به نیوه موچه‌یان پێدراوه.
دوێنێ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى میدیایی دا باس له‌وه‌كرا بۆ ته‌واوكردنى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى شوبات، له هەولێرەوە بڕی 50 ملیار دینار ره‌وانه‌ى سلێمانى كراوه، به‌ڵام هیچ به‌ێك له‌وپاره‌یه نه‌گه‌شتوه به گه‌رمیان.
هةر دوێنێ چوارشه‌مه، به‌ڕێوبه‌رى بانكى گه‌رمیان، ئاریا ئه‌نوه‌ر، به رادیۆی ده‌نگى وت: بۆ ته‌واوكردنى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى شوبات، پێویستمان به 3 ملیار دیناره.
له دوێنێشه‌وه تا ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ى ملیار و نیوێك دینار به گه‌رمیان گه‌یشتوه، كه ئه‌وه‌ش ده‌كاته نیوه‌ى موضةى ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ى هێشتا موچه‌ی مانگى رابردویان پێنه‌دراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌م هه‌فته‌یه‌دا رایگه‌یاند له سه‌ره‌تاى مانگى نیسانه‌وه، ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ئادار ده‌كه‌ن.
دابه‌شنه‌كردنى موچه به ته‌واوه‌تى، بۆ نه‌بونى پاره له بانكه‌كان دا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكارى ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به رونى نازانرێت، له‌كاتێكدا پارتى له رێگه‌ى پارله‌مانتار و كادیره‌كانیه‌وه یه‌كێتى به "ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و بردنى" ئه‌م پاره‌یه تۆمه‌تبار ده‌كات، یه‌كێتیش پارتى تۆمه‌تبار ده‌كات به نه‌ناردنى پاره‌ى پێویست بۆ بانكه‌كانى سنورى سلێمانى.