ده‌نگ نێت
پاش سوتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەغداد بەهۆی قسە پێوتن بە مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، شرۆڤەکارێکی سیاسی دەڵێت: ئەوەی رودەدات کاری ئێرانە بەرامبەر بە پارتی و درێژەپێدەری ئەو موشەکانەیە کە ئاڕاستەی هەولێر کران.
هیوا مه‌حمود عوسمان، شرۆڤەکاری سیاسی، لە میانەی بەرنامەی گفتوگۆی دەنگ، ئەوەی خستەڕو: پێشوتر لە خۆپیشاندانەکانی تشرینى 2019 لە بەغدا لە لایەن خودی ئه‌و خۆپیشاندەرانه‌ى به بیانوى سوكایه‌تیكردن به مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاكه‌ى پارتى، قسە بە عه‌لی سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان كراوه و له تویته‌كانیان دا ناویان هێناوه.
دەشڵێت: بێگومان ئه‌و گروپانه‌ى هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر باره‌گاكه‌ى پارتى ئه‌نجامداوه سه‌ر به ئێرانن، ئه‌وانه‌شى كه ده‌ڵێن گه‌نجى دڵگه‌رمن، راست نییه.
به‌وته‌ى ئه‌و شرۆڤه‌كاره، ئێران به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه كه له‌م ماوه‌یه‌ى دواییدا كراونه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى جێ نفوزی پارتین، له هه‌ندێك له‌و هێرشانه‌ش به ئاشكرا وتویه‌تى ئه‌وان ئه‌نجامیانداوه، له‌نمونه‌ى هێرش بۆسه‌ر ماڵى شێخ باز كه‌ریم له هه‌ولێر.
شه‌وى یه‌كشه‌مه (27/3/2022)، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رى شیعه مه‌زهه‌ب، په‌لاماری باره‌گاى لقی به‌غداى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان دا و سوتاندیان، ئه‌ویش پاش تویتێكى كه‌سێك كه ده‌وترا كادیری پارتییه به‌ناوى (د. نایف كوردستانى) كه به سوكایه‌تییكردن به مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه‌كان لێكدرایه‌وه.