دهنگ نێت
له راگهیهنراوێكدا كۆمپانیای گازپرۆم نێفت له رۆژههڵاتى ناوهڕاست رایدهگهیهنێت خولی راهێنانى پیشهیی بۆ گهنجانى گهرمیان دهكهنهوه و لهو رێگهیهوه دهیانهوێت ئاستی پیشهییان بهرز بكهنهوه.
دهقی راگهیهنراوهكه:
گازپرۆم نێفت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستی ڕاهێنانی پیشەیی دانیشتووانی ناوچەکە باشتر دەکات
کۆمپانیای گازپرۆم نێفت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هاوکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵانە لەو ناوچانەی کۆمپانیا چالاکیی تێیاندا هەیە، پلانی پرۆژە کۆمەڵایەتییەکان ئامادە دەکات، ئەو پرۆژانە لەخۆ دەگرێت کە زۆرترین داواکاری و خواستی کۆمەڵگای خۆجێییان لەسەرە. یەکێك لەئامانجە سەرەکییەکانی پلانەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەگەریی گەنجانە لە گەرمیان. لە ساڵی ۲۰۱۸دا زیاتر لە ٦٥ کەس لە دانیشتووانی گوندەکانی حەسیرە و میل قاسم، بەشدارییان لە خولێکی درووماندا کرد. کاردانەوەی خەڵکەکەش لەو بارەیەوە زۆر ئەرێنی بوو. بۆیە داوایان کرد کە خولێکی هاوشێوە لە ساڵی ٢٠١٩دا بکرێتەوە. ئەوە بوو لەلایەن کۆمپانیای نەوتی گازپڕۆم نێفت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە خولێکی تر بۆ دانیشتووانی گوندەکانی حەسیرە و میل قاسم و کەوا چەرموو کرایەوە.
گازپرۆم نێفت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پاڵپشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە ساڵی ۲۰۲۱دا زنجیرەیەك خولی ڕاهێنانی بۆ دانیشتووانی گەرمیان کردەوە. ئەم جارەیان، دوو پرۆگرامی لەخۆ گرت: خولی "بەرگدووری و کارامەیی کۆمپیوتەر". زیاتر لە ۱۱۰ کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە لە بواری تەکنەلۆجیای کۆمپیتەر و درووماندا فێری پیشەی نوێ بوون.
خولەکان لە ڕێکەوتی ۱۲ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۱ دەستیان پێکرد و ماوەی مانگێك بەردەوام بوون. بەشداربووان لە حەفتەیەکدا چوار ڕۆژ دەهاتنە خولەکان. بەشداربووانی خولی دروومان زۆرینەیان مێینە بوون و تەمەنیان لە نێوان ۱۸ بۆ ٤٦ ساڵیدا بوو وە لە باکگراوندی کاریی جۆراوجۆریشەوە هاتبوون، بە زۆری مامۆستا و خوێندکار بوون. خولی دروومانەکە پێکهاتبوو لە فێرکاریی توانا سەرەتاییەکانی بڕین، دوورین، دیزاینکردن و پێوانەکردن پاشان نمایشکردنی پارچە تەواوبووەکان. بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تاکە ئامانجی پڕۆسەکە، کە فێربوونە، کەرەستە سەرەتاییەکانی دروومان بۆ خولەکە دابین کرابوون. بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە بابەتەکان بە شێوەیەکی کاریگەر گەیەنراونەتە بەشداربووان، خولەکان بە زمانی کوردی ووترانەوە. مایەی دڵخۆشیە، زۆربەی بەشداربووان هەوڵ دەدەن بەو ڕاهێنانەی وەریان گرتووە، پرۆژەی تایبەت بە خۆیان ئەنجام بدەن.
لە هەموو وڵاتانی جیهاندا، گەنجان ئایندەی نەتەوەن و پێشکەوتنی گەنجان بۆ نەتەوە گرنگە. پەروەردەش بەردی بناغەی ئەو پێشکەوتنەیە. هەموو تاکێك دەبێت شارەزایی کۆمپیوتەری هەبێت. بۆیە لە سەرقەڵا بە سەرکەوتوویی خولێکی فێرکاری کۆمپیوتەر بۆ ٦٥ بەشداربوو بەڕێوە چوو. بەشداربووانی خولەکە تەمەنیان لە نێوان ۱۱ بۆ ۱٤ ساڵیدا بوو. بە درێژایی ماوەی خولەکەش کۆمپیتەر بۆ ڕاهێنان دابین کرابوو. خولەکە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە پێشوازیی باشی لێ کرا، بەڵگەی ئەوەش ڕێژەی داواکاریی بەشداریکردن بوو پاش ڕاگەیاندنی خولەکان و ناونووسین.
کۆمپانیای گازپڕۆم نێفت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ بەرەوپێشبردنی خولەکان و ئاگاداربوون لە کێشەی فێرخوازان، ناو بەناو سەردانی خولەکانی دەکرد. بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کۆمپانیای گازپرۆم نێفت لە پلانی داهاتوویاندا هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی گەنجانی ناوچەکە دەدەن.
سەرنجی بەشداربووان:
ئاسیا مەحمود، کە یەکێکە لە بەشداربووانی خولی دروومان، وتی: "زۆر دڵخۆشکەربوو بۆ من و هاوڕێکانم، بەوەی دەرفەتێک بوو کە بێینە دەرەوە و لە خولێکی وادا بەشدار بین".
سارا حەیدەر، بەشداربووی خولی دروومان، وتی: "زۆر چێژم لە فێربوونی توانای نوێی دیزاین و بڕین و دوورین بینی. لەمەودوا جلی نوێ بۆ خێزانەکەم دروست دەکەم و ئەو جلانەشی چیتر بۆیان نابێت، دەگۆڕم".
ئیمان شێرزاد، یەکێکی تر لە بەشداربووانی خولی دروومان، وتی: "زۆر دڵخۆش و سوپاسگوزارم کە بەهۆی ئەم کۆرسەوە، مەکینەی دروومانم هەیە و دەست بە کاری خۆم دەکەم".
سامی دڵشاد، یەکێکە لە بەشداربووانی خولی کۆمپیوتەر، وتی: "زۆر خۆشحاڵبووم کە لەگەڵ هەموو هاوڕێیانم دەڕۆیشتین بۆ وانەی کۆمپیوتەر و فێری چۆنێتیی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بووین".
میهناز غازی، بەشداربووی خولی کۆمپیوتەر، وتی: "حەزم لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەرە، پەیوەندیم بە ئامۆزاکانمەوە کرد لە ئەوروپا و هەموو شتێکم دەربارەی خولەکە و توانا نوێیەکەم پێ وتن، چونکە ئەوان هەمیشە وێنەی کۆمپیوتەرەکانی خۆیانیان بۆ دەناردم".
دیمهنێك له خولێكى پیشهیی له بوارى درومان بۆ ژنان له ناوچهى سهرقهڵا
دیمهنێك له مهراسیمی كۆتاییهێنان به خولێكى پیشهیی له ناوچهى سهرقهڵا
دیمهنێك له مهراسیمی كۆتاییهێنان به خولێكى پیشهیی له ناوچهى سهرقهڵا
دیمهنێك له خولێكى پیشهیی له بوارى درومان بۆ ژنان له ناوچهى سهرقهڵا
دیمهنێك له خولێكى پیشهیی له بوارى كۆمپیوتهر بۆ گهنجان له ناوچهى سهرقهڵا