ده‌نگ نێت
كێشه‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانگه‌كان له گه‌رمیان درێژه‌ى هه‌یه، به‌هۆی پێنه‌دانى موچه‌وه هه‌ندێك له فه‌رمانگه‌كان بایكۆتى ده‌وامیان كردوه، هه‌روه‌ك بانكی گه‌رمیانیش به جیاكاریی كردن له‌نێوان فه‌رمانگه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت، بەڕێوبەری بانکیش رونکردنەوە دەدات.
ئه‌گه‌رچی بڕیار بو پێش پشوه‌كانى نه‌ورۆز موچه‌ى فه‌رمانگه‌كانى سنورى گه‌رمیان دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه‌وه له بانكی گه‌رمیان، پێدانى موچه دواكه‌وت. دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامیش، هێشتا هه‌مان كێشه بونى هه‌یه و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه تائێستا یان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، یاخود به ته‌واوى موچه‌كه‌یان پێنه‌دراوه و ته‌نها موچه به به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران دراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌كان به ته‌واوى مانیان له ده‌وامكردن گرت به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنى موچه‌كانیان، له‌نێویاندا فه‌رمانگه‌كانى ئاو و كاره‌با و خوێندنى باڵا.
د. چیا محه‌مه‌د، راگری کۆلێژی تەکنیکی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ بەشێکی فەرمانبەرەکانمان بایکۆتیان کردوە، ئەوەش دوای ئەوەی تاوەکو ئێستا موچەی مانگی شوباتیان بۆ خه‌رج نه‌كراوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه فه‌رمانگه‌یه‌ك ره‌خنه له بانكی گه‌رمیان ده‌گرێت و به ئه‌نجامدانى جیاكارى له‌نێوان فه‌رمانگه‌كان تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتى: بە پێی لیستی موچە دەبو ئەمڕۆ ئێمە موچەکانمان وەربگرین، بەڵام بانکی گەرمیان بەبیانوی مانگرتن موچەی بەڕێوبەرایەتی کارەبای دابەشکردوە، لە کاتێکدا بەپێی ریزبەندیی بەڕێوبەرایەتی ئێمه له پێشتر بو.
لە بەرامبەردا ئاریا ئەنوەر، بەڕێوبەری بانکی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: کاتێک شەمەی پێش نەورۆز پارەکە گەشت بە ئێمە، نیوەی پارە گەشتە ئێمە، ئێمە بەدائیرەکانمان وت نیوەی مەعاشەکانتان بۆ سەرف ئەکەین قبوڵیان نەبو، خۆیان نیوەیان نەویست، ئەگەر چاودێریی بازرگانی خۆیان نیوەی پارەکەیان بیوستایە، ئێستە نیوەکەی تری بۆ دابین کرابو، ھەمو فەرمانگەکان خۆیان نیوەی پارەکەیان نەویستوە.
وتیشی: ئێمە رۆژی یەکشەمە ئامادەبوین نیوەی پارەکەیان بدەینێ، چونکە بەنیوە بۆیان هاتبو، هەموو دائیرەکان وتیان نیوەمان ناوێت یەک دو فەرمانگەیەک نەبێت.
لەبارەی چۆنیەتی دابەشکردنی موچە و جیاکاری کردن، ئاریا ئەنوەر وتی: بەپێی داهاتی رۆژانە ئەو داهاتەی کە دەگاتە دەستمان لەبانکی هەرێمەوە، بانکی هەرێمیش داهاتەکە لە خاڵە سنورییەکان کۆ دەکاتەوە.