ده‌نگ نێت
كه‌رنه‌ڤاڵی ئۆسكارى 2022 كۆتایی هات و باشترینه‌كانى سینه‌مای جیهانى ده‌ستنیشان كران، دو ئه‌كته‌رى ژن و پیاو بۆ یه‌كه‌مجاریان ده‌بنه باشترینه‌كانى نواندن، هه‌روه‌ك بۆ یه‌كه‌مجاریش دو ژن له دو وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك دا، خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ستدێنن.
دوێنێ له هۆڵیۆدی ئه‌مریكا، خه‌لاته‌كانى خولی (94)ـى ئۆسكار دابه‌شكرا، كه به به‌ناوبانگترین و گرنگترین روداوى سینه‌مایی هه‌ژمار ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان دا.
خه‌ڵاته‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه بون:
باشترین فیلم بۆ (CODA) بو.
باشترین فیلمی بیانى بۆ (Drive My Car)ـى ژاپۆنى بو.
باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن بۆ (Encanto) بو.
باشترین فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی بۆ (Summer of Soul) بو.
باشترین ده‌رهێنه‌ر بۆ (جین كامپیۆن) بو له فیلمی (The Power Of The Dog).
باشترین ئه‌كته‌رى ژن بۆ (جێسیكا چاستاین) بو له فیلمی (The Eyes of Tammy Faye).
باشترین ئه‌كته‌رى پیاو بۆ (ویڵ سمیس) بو له فیلمی (King Richard).
باشترین ئه‌كته‌رى یاریده‌ده‌رى ژن بۆ (ئاریانا دیبۆس) بو له فیلمی (West Side Story).
باشترین ئه‌كته‌رى یاریده‌ده‌رى پیاو بۆ (ترۆی كۆتسۆر) بو له فیلمی (Coda).
باشترین میوزیك بۆ (هانز زیمه‌ر) له فیلمی (Dune).
باشترین سیناریۆی ره‌سه‌ن بۆ فیلمی (Belfast).
باشترین سیناریۆی وه‌رگیراو بۆ فیلمی (Coda).
باشترین گۆرانى بۆ گۆرانیبێژ (بیلی ئایلیش) بو له فیلمی (No Time To Die).
بۆ ژنان ئه‌م وه‌رزه‌ى ڤیستیڤاڵه‌كه تایبه‌ت بو، چونكه یه‌كه‌مجاره كه دو ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك ژنان خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌ر ده‌به‌ن، پاش ئه‌وه‌ى ساڵی پار ژنه ده‌رهێنه‌ر (كلۆی چاو) له فیلمی (NOMADLAND) خه‌ڵاته‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ك ده‌بێته سێیه‌م جار كه ژنان خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌رى ڤیستیڤاڵه‌كه وه‌رده‌گرن پاش ئه‌وه‌ى (كاترین بیگلۆ) بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2010 دا خه‌ڵاته‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا.