له‌ نه‌ورۆزدا 14 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته‌ گه‌رمیان

2022/03/27 - 11:03 | 293 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان دەڵێت: لەماوەی شەش رۆژى پشوى نه‌ورۆز دا سه‌روى 14 هه‌زار گەشتیار رویان لە گەرمیان کردوە.
 
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتى گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند؛ له‌ رێكه‌وتى 18 تا 23ـى ئادار، 14 هه‌زار و 177 کەس هاتونەتە گەرمیان.
 
وتیشی: بەرزترین رێژەی هاتنى گه‌شتیار له‌ رۆژی 21ـى ئادار بوە کە 4 هه‌زار و 773 كه‌س بون، كه‌مترین رێژه‌ش لە 18ـی مانگ بوه‌ کە هه‌زار و 96 کەسن.
 
ئاماژەی بەوەشدا؛ بەراورد بە ساڵی پێشو هاتنی گەشتیار بۆ سنوری گەرمیان روی لەزیادبون کردوە، به‌بێ ئه‌وه‌ى جیاوازیه‌كه‌ بخاته‌ڕو.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,761     ژمارەی میوان 551