بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جارێکی دیکە ده‌بێته‌وه ئۆپۆزسیۆن
2022/03/25 - 01:06
|
1448
جار بینراوە
ده‌نگ نێت
لە بارەی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکە دەڵێت: لە قۆناغی داهاتودا بەشداری حکومەت ناکەین و دوبارە ئۆپۆزسیۆن بون هەڵدەبژێرین.
هۆشیار عومه‌ر، كه هاوكات به‌رپرسی ژورى په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیشه، به رادیۆی ده‌نگى وت: بە مانەوەی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و گرفتە خزمەتگوزارییەکان و نەبوونی چاکسازی، بە شداریی لە کابینەی نوێی حکومەت ناکەین ودەبینەوە بە ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پرسی كشانه‌وه‌ى گۆڕان له حكومه‌ت، بوه به باسی گه‌رمى نێو ئه‌و حزبه، به‌تایبه‌ت كه له كۆتا کۆبونەوه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكه‌دا، لە کۆی 34 ئەندام 22 ئەندام دەنگی بەکشانەوە لە کابینەی 9ـى حکومەت داوە.
|