ده‌نگ نێت
ماوه‌ى 3 ساڵه بریارى دانانى كوره‌یه‌كى له ناوبردنى پاشماوه پزیشكیه‌كان له گه‌رمیان دراوه كه به "مه‌حره‌قه" ناسراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دانه‌نراوه، به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش فه‌رمانگه‌ى ژینگه تۆمه‌تبار ده‌كات.
به‌پێى به‌دواداچونه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، سێ ساڵ پێشتر به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ستى به رێكاره‌كانى دانانى كوره‌یه‌كى له‌ناوبردنى پاشماوه پزیشكییه‌كان كرد، پاش ماوه‌یه‌ك كاركردن له رێكاره‌كان، وه‌ستا، كۆمه‌ڵێك هۆكاریش وایكردوه كه پرۆژه‌كه نه‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان.
د. سیروان محه‌مه‌د، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "له ساڵى 2019ـه‌وه ده‌ستمان كرد به دانانى ئه‌و ئه‌و مه‌حره‌قه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى دواكه‌وتنى نوسراوه‌كانمان له فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیانه‌وه دواكه‌وتین، هاوكات ئه‌و پارچه زه‌ویه‌ش كه له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه له ناحیه‌ى رزگارى بۆمان دابین كرا، له‌لایه‌ن جوتیاره‌كانه‌وه رێگریمان لێكرا، ئه‌مه‌ش یه‌كێكى تره له هۆكاره‌كان.
وتیشى: ئه‌و كات پاره‌ى پێویست له‌به‌رده‌ست بو كه ده‌مانتوانى به زویى ته‌واوى بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌شمان له ده‌ست چو و نه‌مانتوانى داى بنێین.
به‌هۆی نه‌بونى كوره‌ى تایبه‌ت، پاشماوه پزیشكیه‌كان له‌گه‌رمیان، هیچ چاره‌سه‌رێكى زانستى ناكرێن، به‌ڵكو هاوشێوه‌ى پاشماوه‌كانى دیكه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش زیان و مه‌ترسی زۆری ته‌ندروستى لێده‌كه‌وێته‌وه.