له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له سه‌رو به‌ندی كوشتنه‌كه‌ی ماریادا، كه كوشتنێكی زۆر نائاكاری و ناشرین و هانده‌رانه بو، زێره‌ڤانی له هه‌ولێر كوڕێكیان كوشت و پۆلیس بیانوی بۆ كوشتنه‌كه هێنایه‌وه كه گوایه كوڕه ویستویه‌تی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خاتونێك كه گوایه پێكه‌وه له ناو یه‌ك ئۆتۆمبیل‌دا بونه، هه‌ڵبه‌ت تاوانی گه‌وره هێنانه‌وه‌ی بیانوه بۆ كوشتن، ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه بیانو بۆ كوشتن دروستده‌كرێت، ئه‌وه‌بۆیه براكه‌ی ماریاش بیانو بۆ كوشتنه‌كه دێنێته‌وه.
قسه‌كردن له سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی ماریا یان شنیار یاخود هه‌ر قوربانیه‌كی تر كارێكی ئاساییه، به‌ڵام كاتێك كوشتنه‌كه هه‌زار چیرۆك و بڕوبیانوی بۆ دروست ده‌كرێت پێویسته نوقته‌یه‌ك بۆ سیناریۆ و چیرۆكه‌كان دابنه‌ین. ئه‌گه‌ر بیانوی براكه‌ی ماریا ئه‌وه بێت كه ماریا له‌كه‌داری كردون، ئه‌ی بیانوی ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه‌ی تر له پای چی؟! ئه‌وه‌نده‌ی بڕوبیانوو بۆ كوشتنه‌كه دۆزرایه‌وه ئه‌وه‌نده له سه‌ر كوشتنه‌كه قسه نه‌كرا.
ماریا قوربانی بو، قوربانیه‌ك كه به مناڵی و دور له ویستی خۆی ده‌درێته شو "13بۆ 14" ساڵ بوە، ده‌خرێته دۆزه‌خێكه‌وه كه ناچار ده‌بێت لێی رابكات، باشه با له‌وه‌ش بگه‌ڕێین، ئه‌گه‌ر ماریا كه خاتونێكی باڵا پۆش بوە، بۆ ده‌سبه‌رداری بو؟ ئایا ئه‌مه‌یان به قه‌د ئه‌وه‌ی خێزانی ماریا تاوانی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ش نیه كه نه‌یتوانیوه ماریا به‌و پابه‌ندیه بهێڵێته‌وه كه‌هه‌ندێك دێن وێنه‌ی دو سه‌رده‌می جیاوازی ماریا به‌راورد ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ بڵێن: 'تا ماریا نه‌خزا بو فریشته بو، كه خزا بوە شه‌یتان و ده‌بێت شه‌یتانیش نه‌فره‌ت باران بكرێت'!
گه‌لۆ له ناوه‌ڕۆكدا ئه‌مه به‌شێك نیه له هاندان بۆ كوشتن، ئه‌مه بیانو نیه بۆ كوشتنه‌كه؟
هه‌ڵبه‌ت كوشتنه‌كه بو به بیانوی ئه‌وه‌ش كه به‌شێك دۆخه‌كه بقۆزنه‌وه بۆ لێدان له شه‌ڵته‌ره‌كان، رێكخراوه‌كانی ژنان و ... هتد. ئامانج له‌م هێرش و په‌لاماره هه‌رچیه‌ك بێت، بۆ ئه‌وه‌یه بگوترێ ئه‌م رێكخراوانه مرۆڤی یاخی دروست ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ماریا یاخی و تاوانبار بێت، ئه‌مه‌ش دیسان بیانو هێنانه‌وه‌یه بۆ كوشتنه‌كه، هه‌مو ئه‌م بیانوانه خۆ شاردنه‌وه‌ی له تاوانه‌كه، یان راستتر شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌یه به‌و جۆره‌ی هۆكاری زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ماریا بكوژرێت، ئه‌مه‌ش هه‌موی نیشاندانی ماریایه وه‌ك تاوانبار نه‌ك ماریه وه‌ك قوربانی، شێوازی به شودانی ماریا و كوشتنی ئاره‌زوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و، فڕێدانی ئه‌و بووه بۆ ناو دۆزه‌خ.
ماریا سامی ئه‌گه‌ر یاخی بوبێت له‌و دۆزه‌خه، له‌و چاره‌نوسه به‌ده یاخی بوه نه‌ك رێكخراوه‌كان یاخی بكه‌ن.
به‌راست با پرسیاری یاخی بوون به جۆرێكی تر بكه‌ین: گه‌لۆ كچه مۆدێل به به‌رچاوی ماریاو ماریاكانی نیشتمانه‌وه، له كه‌ناڵه‌كان خۆی بابدات و باسی ئۆتۆمبیلی 30 ده‌فته‌ری و شه‌وه سوره‌كانی خۆی بكات، ئه‌مه جۆرێك نیه له وێرانكردنی كۆمه‌ڵگه كه به بڕوای من مافیاكانی نه‌وت و سه‌رمایه داره چڵێسه پیسخۆره‌كان كچانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری پێ له خشته ده‌به‌ن؟
كه‌م چیرۆكی سیاسیه پیره‌كانتان بیستوه ده‌رباره‌ی ئه‌و ناشرینیه، نوكته‌ی سه‌ر ده‌یان به‌رپرس له باره‌ی ئاڵۆشی و ڤیاگرا و شتی دیكه‌وه نه‌بوەته بابه‌تی زۆر دانیشتن و قسه‌و باستان؟ كام له ئێمه له‌و باره‌یه‌وه ده‌یان چیرۆك و نوكته‌ی ڤیاگرا خۆره‌كانی لانیە؟ ئایا ده‌بێت سه‌رزه‌نشتی ئه‌مانه بكرێت، یان رێكخراوی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی لانی كه‌م ده‌یانه‌وێت كه‌سانێك له دۆزه‌خ ده‌رباز بكه‌ن؟
تكایه سه‌رنجی ئه‌م چیرۆكه‌بده‌ن: له كه‌ركوك له رۆژنامه‌ی كه‌ركوكی ئه‌مڕۆ سه‌رنوسه‌ر بوم، هه‌ر وه‌ها رێكخراوی په‌ناشمان بۆ پاراستنی كچ و ژنی قوربانی دروستكردبو، رۆژێكیان یه‌ك دو كه‌س كیژۆڵه‌یه‌كی زۆر جوانی عه‌ره‌بیان هێنا كه له ماڵێك دا به بیانوی ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه تیرۆریستی تیایه پۆلیس ئه‌م كچه‌یان بردبو، بێئه‌وه‌ی ببرێته هیچ بنكه‌یه‌كی پۆلیس بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ ده‌ستدرێژی كرابوە سه‌ری. كه هێنایان وه‌ك بی ناو ئاو ده‌له‌رزی، خه‌ڵكی پارێزگایه‌كی تر بو له كۆلیژی پزیشكی ده‌یخوێند به میوانی له ماڵی خاڵی بو، وتی: مه‌منێرنه‌وه بۆ ماڵی خاڵم و ناچمه‌وه بۆ ماڵی خۆشمان، ناچار په‌یوه‌ندیم به په‌ناگه‌یه‌كی سلێمانیه‌وه كرد و ناردم بۆ ئه‌وێ. ئه‌گه‌ر په‌ناگه و شه‌ڵته‌ر نه‌بوایه ئه‌و قوربانیه‌مان چی لێكردبا؟
ناكرێت یه‌ك دیوی چیرۆكه‌كان ببینین، ته‌واوی كۆمه‌ڵگه پێویستیان به په‌روه‌رده و ساڕێژكردنی برینه‌كانه، ئێوه بۆ ناپرسن ئه‌و هه‌مو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریه هۆكاره‌كه‌ی چیه؟ كۆمه‌ڵگه شێوێنی هه‌زارو یه‌ك هۆكاری هه‌یه، له‌مه‌دا پیاوانی ئاینی، په‌روه‌رده، پیاوانی سیاسی، كه‌ناڵه‌كان و زۆر توێژ‌و لایه‌نی دیكه به‌رپرسیارن، به‌رپرسیار تاڕاده‌ی تاوانباریی.
ساڵێك له‌مه‌وبه‌رخاتونێكی هاوڕێ و به‌ڕێزو به رومه‌ت ته‌له‌فونی بۆ كردم وتی ئه‌زانی فڵان كه‌س 'ناوی به‌رپرسێكی زلی هێنا'، پێی وتوم ئیشم له گه‌ڵ بكه و له گه‌ڵم به مانگانه تا یه‌ك ملیۆن دۆلارت ده‌ده‌مێ!
كۆمه‌ڵگه ئه‌م جۆره درنج و دێوه وێرانی كرد. ماریا قوربانی ده‌ستی ئه‌م درنج و دێوانه‌یه، ویستی ژیانی خۆش، ویستی ژیانی باشتر، ویستی به دیهاتنی خه‌ونه‌كانی ئه‌ویان به‌ڕێیه‌كدا برد، كه تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌و بارودۆخه‌یه كه خۆمان خوڵقاندومانه.
ماریا قوربانیه، وه‌ك چۆن برا فریودراو و هاندراوه‌كه‌شی قوربانیە.