ده‌نگ نێت
کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی بەیەکجاری کارکردنی لە رێگەکەدا راگرت، دەشڵێن: کۆتا وەڵامی لایەنی پەیوەندیدار تەنها ئاماژەدان بوە بەدابین کردنی پارە و نەشکراوە.
نۆژنكردنه‌وه و دروستكردنى سایدی دوه‌مى رێگای کەلار- سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای بێشکانه‌وه جێبەجێ دەکرێت، ئەمڕۆ بەیەکجاری سەرجەم ئامێر و کرێکارەکانی لە کارکردن لە رێگاکەدا وەستان لە کارکردن.
بەوتەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، لە ماوەی پێشوتردا هەریەک لە ئیدارەی گەرمیان و بەرێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، سه‌ردانى وەزیری ئاوەدانکردنەوەیان كرد به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچونى كاره‌كانى ئه‌و پرۆژه‌یه، بەڵام تاکە وەڵام نەبونی پارە بوه.
ئه‌ندازیار: کەمال عه‌لی، سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری پرۆژەى رێگاى كه‌لار- سلێمانى له كۆمپانیای بێشكان، بۆ رادیۆی ده‌نگ باسی لەوەکرد: رێگاکە پێویستی بە ٦٠ ملیار هەیە، لە ماوەی پێشوشدا بڕیاری خەرجکردنی ١٠ ملیار درا، بەڵام تاوەکو ئێستا ٢ ملیاری خەرج نەکراوە بە بیانوی نەبوونی پارە لەبانکدا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: به‌وهۆیه‌وه كاره‌كانى پرۆژه‌كه‌مان راگرتوه.
رێگای کەلار- سلێمانی کە کارکردن لە بەشی دوەمی پڕۆژەکە تا ده‌ربه‌ندیخانه، بە وته‌ى كۆمپانیای بێشكان تائێستا رێژەی ٪٥٥ کارەکانی تەواو کراوە.