ده‌نگ نێت
بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه فه‌رمانى كڕینى ئامێرى شكاندنى به‌ردى گۆچیله بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار ده‌رچوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كڕدراوه، به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌هۆى رۆتینانى رێنمایه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌یه.
د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "ئامێری شكاندنى به‌ردى گورچیله، ساڵێكه فه‌رمانى كڕینى ده‌رچوه و بودجه‌یشی بۆ ته‌رختنكرا، به‌ڵام كڕینی دواكه‌وتوه.
وتیشى: ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوات نه‌ك ئیستا، به‌ڵكو 10 ساڵی دیكه‌ش ناتوانین ئه‌و ئامێره بكڕین، چونكه شوێنێك كراوه‌ته‌وه به‌ناوى چاودێرى به‌شى ئه‌ندازه له پارێزگارى سه‌ربه وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌مو ئه‌و گرێبه‌سته گه‌ورانه‌ى كه بۆ كرێنى ئامێره ده‌بێت هه‌مو به‌ڵگه‌كانى برواته‌وه ئه‌و جێگه‌یه و وردبینى بۆ بكرێت و دواتر ره‌زامه‌ندى كڕینى له‌سه‌ر ده‌درێت، بۆیه داموده‌زگاكانى ناو گه‌رمیان و ته‌ندروستیش ده‌سه‌ڵاتى كرینى ئه‌و ئامێره‌مان نیه.