پرۆسەی گەمارۆدانی ئۆکرانیا، وانەیەکیتر بۆهەرێم

2022/02/25 - 02:35 | 897 جار بینراوە    
 
عەدنان مەلا ساڵح* 
 
کە پرۆسەی گەمارۆدانی ئۆکــرانیا و بێ هەڵوێستی وڵاتــانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەبینم، ڕێک ڕیفراندۆمــــەکـەی کەتەلـۆنـــیا و هەرێمی کوردستانم بیردەکـەوێتەوە،ئـاخــــر سەرکردەکانی ئێمە و کـەتەلۆنیاش بڕوایـان وابـــوو وڵاتانی زلهێز پشتگیری  دیاری کـردنی مافی چارەی خۆنووســین و دیموکراسی گەلان دەکەن،بەڵام دەبێت ئەوە بزانین سەردەم سەردەمی هـێز و چەکە و بەرژەوەندی بازرگـــــانی وئابووری زۆر لەپێش گیانی مرۆڤەوەیە و هەر وڵاتێک ئاسایشی وڵاتی خۆی لەئاسایشی تەواوی دنیا بەلاوە گرنگترە.
 
بەو پێودانگە بێت گەر سبەی حکومەتی عێراق هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستـــان بۆ جێبـــەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی عێراق سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم،ئەوا وڵاتان نەک هەڵوێستیان نابێت، بەڵکو بەکێشەیەکی ناوخۆیی خودی عێراق لێی دەڕوانن .
 
گەر دوێنێ سەرۆکی ئۆکراین لەلایەن ئەمــریکاو وڵاتانی ناتۆ ئەو هەموو پاڵپشتییە فەیکە نەکرایە ، ئەوا ئەمـــڕۆ بەم ڕۆژە نەدەگەشــت و ئاوا بێ پشـــت و پەنا نەدەمــــایەوە، ئێـــستا ســـەرۆکەکەی بە دڵی پڕ خەمەوە نەیدەوت: (وڵاتان ئێمەیان بەتەنها جێهێشت لەڕووبەرووبوونەوەی هێرشی ڕوسیا).
 
گەر (زێلێنسکی) سەرۆکی ئۆکرانیا بیزانیایە پشتگیری وڵاتان لە هەڕەشەی سزای ئابووری زیاتر بۆسەر ڕوسیا تێپەڕ ناکات ئەوا ڕەنـــگە وڵاتـــەکەی تووشـــی ئەم جەنگـــە نەکردایە و  دەســـبەرداری خـــەیاڵی بەئـــەندام بـوون لە ناتـــۆ ببوایە و لەسەرداواکارییەکانی تری ڕوسیا ڕێکبکەوتایه. 
 
ئەمە نموونەیەکی زیندووە بۆ هەرێمی کوردستان و نابێت بە بەڵێن و خەندەو بزە و دانیـــشتن لەگــەڵ ســەرکردەی وڵاتان جارێکی تر بەهەڵەدا بچێت، باشتر وایە لەســەر بابەتی نەوت و غاز لەگەڵ حکومــەتی عێراق ڕێک بکەوێت و جارێکـــی تر بیانووی هێرش کردن نەداتە دەست عێراق.
 
* ماستەر لەیاسای گشتی
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,268,912     ژمارەی میوان 810