هیوا ره‌شید*
له به‌ر ئه‌وه‌ى سیسته‌مى ده‌ستورى وڵاتى عێراق سیسته‌مێكى فیدراڵیه و ئه‌م سیسته‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندى و سروشتى خۆى هه‌یه له حوكمڕانى، بۆیه سه‌ره‌تا به پێویستى ده‌زانین پوخته‌یه‌ك له باره‌ى سیسته‌مى فیدراڵی بخه‌ینه رو پیش ئه‌وه‌ى بڕۆینه ناو پرسی ململانێ ده‌ستوریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حوكمه‌تى ناوه‌ندى عێراق و رۆڵى دادگاى باڵاى فیدراڵى له چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكیه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدراڵ.
فیدراڵى چیه؟
له روى زمانه‌وانیه‌وه چه‌ند بۆ چونێك هه‌یه به‌ڵام به‌هێزترینینان ئه‌وه‌یه كه وشه‌ى فیدراڵى وشه‌یه‌كى لاتینیه، كه هه‌ندێ بۆ وشه‌ى (Federe)ى لاتینى ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه به ماناى متمانه‌كردن دێت، هه‌ندێكى تر چه‌مكى فیدراڵیزم بۆ وشه‌ى لاتینى (Feodes) ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه به ماناى یه‌كێتى، په‌یمان ده‌گه‌ڕیننه‌وه. به گشتى فیدراڵ به ماناى یه‌كێتى دیت.
وه‌كو پێناسه سیسته‌مى فیدراڵى بریتیه له یه‌كێتیه‌كى ئاره‌زومه‌ندانه له نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێك یان هه‌رێمێك له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستورێكى هه‌میشه‌یی كه تیایدا ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌كان و ناوه‌ند دیارى ده‌كرێت بۆ بنیاتنانى كیانێكى ده‌ستورى نوێ به ناوى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى.
هۆكارى هاتنه‌كایه‌ى سیسته‌مى فیدراڵى
زانایانى ده‌ستورى پێیان وایه ئه‌م سیسته‌مه فیدراڵیه‌ى كه ئیستا هه‌یه له جیهان تا راده‌یه‌ك له سیسته‌مى فیدراڵى له سه‌رده‌مى كۆن جیاوازه، به‌ڵام له سه‌ر بنه‌ماى مۆدیله كۆنه‌كان گۆڕانكارى و گه‌شه‌ى به خۆیه‌وه دیوه. له هه‌مان كاتدا زۆربه‌ى شاره‌زایان پیان وایه ئه‌م جۆره مۆدیله له حوكمرانى له كۆنه‌وه بونى هه‌بوه هه‌ندێك بیریار و نوسه‌ر وه‌كو جۆشی بۆ سه‌رده‌مى یۆنانى كۆن ده‌یگه‌ڕێننه‌وه. نوسه‌رانى تر‌ى وه‌كو هانس ئالتۆزیوس له ئه‌وروپا گه‌شه‌ى به زاراوه‌ى فیدراڵیزم داوه و مۆنتسكیۆ(١٦٨٩-١٧٥٥ز) باسیان له‌م سیسته‌مه كردوه و به گرنگ و پێویست وه‌سفیان كردوه بۆیه مۆنتسكیۆ له كتێبه‌كه‌یدا ره‌خنه‌ى له حكومه‌ته دیموكراسى و ئه‌رستۆكراسیه‌كانى ئه‌و كات ده‌گرێت، به‌شیوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بچوك بن تواناى به‌رگرى نیه به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كیه‌كان و ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ش گه‌وره بێت ئه‌وه كه‌موكورتیه ناوخۆیه‌كان له‌ناوى ده‌بات. بۆیه مۆنتسكیۆ پێشنیازى دروستكردنى كۆمارێكى یه‌كگرتوى به‌هێز ده‌كات كه ده‌بێته هۆى هاتنه‌كایه‌ى ده‌وڵه‌تێكى به‌هێز له ئاستى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت بمینێته‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ره‌كى و گه‌شه بكات. دواتریش كانت (١٧٢٤-١٨٠٤ز) په‌ره به بیرى مۆنتسكیۆ ده‌دات و بونى سیسته‌مى فیدراڵیزمى بۆ به‌رقه‌راركردنى ئاشتیه‌كى جیهانى به پێویست ده‌زانى له كتیبه‌كه‌ى دا له ساڵى ١٧٩٦.
سیستمى فیدراڵى له ڕ‌وى پێكهاته و ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه جیاوازه له سیسته‌مى لامه‌ركه‌زى، چونكه پێكهاته و كاره‌كته‌ره‌كانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى یاسایین و بنه‌مایه‌كى ده‌ستورى پته‌ویان هه‌یه و ناكرێت ناوبنرێن به یه‌كه‌ى كارگێڕِى.
هۆكاره‌كانى هاتنه‌كایه و گه‌شه‌سه‌ندنى سیسته‌مى فیدراڵى له جیهاندا بۆ چه‌ند خاڵێكى گرنگ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به كورتى بریتین له بونى ترسى ده‌ره‌كى و لاواز بونى ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌ى ده‌ره‌كى، هۆكارێكى تر بریتیه له فۆرمێكى ده‌ستورى گونجاو بۆ حوكمرانى له‌و جوگرافیایانه‌ى كه خاوه‌نى هه‌مه چه‌شنین بۆ نمونه‌له ڕ‌وى نه‌ته‌وه و زمان و ئاین. بۆ نمونه به‌لجیكا ساڵى ١٨٣٠ وه‌ك یه‌ك ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسى زمان و ناوه‌ندى دروست بو به‌ڵام كه‌جیاوازى و ململانێى نێوان زمانى فه‌ره‌نسى و هوله‌ندى هاته‌كایه‌وه،بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م ململانێیه سیسته‌مى فیدراڵى جێبه‌جێكراو له ساڵانى ١٩٧٠-١٩٨٠-١٩٩٣ گۆڕانكارى ده‌ستورى كرا و به فه‌رمى ئه‌م وڵاته بۆ سێ ناوچه‌ى ڤالۆنیه‌كان و برۆكسل و سێ كۆمه‌ڵه‌ى زمانى فلامانى و فه‌ره‌نسى و ئه‌ڵمانى دابه‌شكرا. بۆیه فیدراڵى وه‌ك ڕێگا چاره‌یه‌كه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ جیاوازیه نه‌ته‌وه‌ى و ئاینى و زمانى و كلتور‌یه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى بپارێزێت و كیانى ده‌وڵه‌ت له پارچه‌بون دوربخاته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌م فره‌ییه له‌هه‌مانكاتدا هۆكارێكه بۆ لاواز بونى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى و ته‌نانه‌ت ره‌نگه ببیته هۆكارى هه‌لوه‌شانه‌وه‌ىئه‌مه‌ش بۆچونیكى راسته. فراوانى سنورى جوگرافیاى ده‌وڵه‌ت به هۆكارێكى به‌هێز و گونجاو داده‌نراوه بۆ پیاده‌كردنى سیسته‌مى فیدراڵى بۆ ڕێگرتن له لاوازى كاروبارى ناوخۆیی، بۆیه پیویسته هه‌رێمه‌كان یان ویلایه‌ته‌كان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى خۆیان بن له به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى خۆیان.
چۆنیه‌تى دروستبونى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى
ده‌وڵه‌تى فیدراڵى به دو رێگا دروست ده‌بێت: یه‌كه‌میان ده‌كرێت له ئه‌نجامى یه‌كگرتنى چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ بیته‌كایه‌وه. له‌م فۆرمه‌دا ده‌وڵه‌ته‌كان خۆیان خاوه‌ن سه‌ر‌به‌خۆین و كاتێكیش یه‌كده‌گرن ده‌ستبه‌ردارى هه‌ندێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌بن بۆ ده‌وڵه‌تى فیدراڵ. بۆ نمونه دروست بونى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى له ئه‌مریكا به‌مشێوه‌یه بو كاتێك ١٣ ویلایه‌تى به ئاره‌زومه‌ندانه یه‌كیان گرت له كۆنگره‌ى فیلادلفیا له ساڵى ١٧٨٧بۆ روبه‌رروببونه‌وه‌ى مه‌ترسى به‌ریتانیا. یان نمونه‌ى سویسرا له ساڵى ١٨٤٨ كه تیایدا ٢٢كانتۆن یه‌كیان گرت بۆ دروست كردنى كیانیكى نوێ. دوه‌مین رێگا كه بۆته هۆى دروست بونى فیدراڵى بریتیه له هه‌لوه‌شانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تێك بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك یان هه‌رێمیك كه ئه‌م هه‌رێمانه سه‌ربه‌خۆده‌بن و پاشان له سه‌ربنه‌ماى ریكه‌وتنیكى ئاره‌ززومه‌ندانه یه‌كیتیه‌ك پیكده‌هینن له ناو فۆرمى ده‌وڵه‌تیكى تازه‌ى فیدراڵى، له‌م حاله‌ته‌دا ده‌وڵه‌تى فیدراڵى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى به‌هێزتره و هه‌رێمه‌كان لاوازترن به‌به‌راورد به ریگاى یه‌كه‌م. نمونه‌ى به‌لجیكا و فه‌نزیولا مه‌كسیك و هیند و ئوسترالیا.دروستبونى فیدراڵى له عێراقدا ده‌چیته ژیر ئه‌م مۆدیله‌وه.
پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وڵه‌تى فیدراڵى عێراق
عێراق وڵاتێكه خاوه‌ن چه‌ند نه‌ته‌وه و ئاین و زمانى جیاوازه ، ئه‌مه‌ش پالنه‌رى سه‌ره‌كى بوه بۆ ئه‌وه‌ى سیسته‌مى فیدراڵى بۆ عێراق به چاره‌سه‌ر دابنرێت بۆ رێگرتن له ململانێى نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌جیاوازه‌كان تیایدا. ده‌وڵه‌تى عێراق هه‌ر له ساڵى 1925 تاوه‌كو ئه‌مرۆ چه‌ند جۆریك له مۆدیلى حوكمرانى و ده‌ستورى پیاده‌كردوه وه‌كو پاشایه‌تى و كۆمارى و تاده‌گاته ده‌ستورى هه‌میشه‌ى فیدراڵى له ساڵى 2005. بۆ ئه‌وه‌ى لێره‌دا نه‌ڕۆینه ناو باسێكى میژوى، بۆیه راسته‌وخۆ ده‌رۆینه سه‌ر بناغه‌ى ده‌ستورى ئه‌م ده‌وڵه‌ته فیدراڵیه كه پشت ده‌به‌ستێت به ده‌ستورى عێراقى ساڵى 2005.
هه‌ر له پێشه‌كى ده‌ستورى فیدراڵى عێراق هاتوه (إنّ الالتزام بهذا الدستور یحفظ للعراق اتحاده الحر شعبا وأرضاً وسیاده)، واته پابه‌ند بون به‌م ده‌ستوره پاریزه‌رى یه‌كگرتوى ئازادانه‌ى گه‌ل و خاك و سه‌روه‌رى عێراقه.واته دروست بونى ئه‌م سیسته‌مه فیدراڵیه نوێیه له سه‌ر بنه‌ماى یه‌كگرتنێكى ئه‌ره‌زومه‌ندانه‌یه له نێوان نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانى عێراق.
هه‌روه‌كو له ماده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستوردا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه كۆمارى عێراق وڵاتێكى یه‌كگرتوه واته فیدراڵیه و سه‌ربه‌خۆیه وخاوه‌ن سه‌روه‌ریه‌كى ته‌واوه، كه سیسته‌مى حوكمڕانى تیایدا كۆمارى نوێنه‌رایه‌تى (په‌رله‌مانیه) دیموكراتیه. وه له به‌شى كۆتاى هه‌مان ماده هاتوه (ئه‌م ده‌ستوره گه‌ره‌نتیه بۆ یه‌كپارچه‌ى عێراق) واته ده‌ستورى ئیستاى عێراق كه له سه‌ربنه‌ماى فیدراڵى واته یه‌كیتیه‌كى ئاره‌زومه‌ندانه پێكهاته نه‌ته‌وه‌ى و ئاینى و مه‌زهه‌بیه جیاوازه‌كانى كۆكردۆته‌وه له كیانیكى سه‌ربه‌خۆى ده‌ستورى به ناوى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى عێراق.
به هه‌مان شێوه له ماده‌ى سێیه‌مى ده‌ستوردا باس له‌وه كراوه كه عێراق وڵاتى فره نه‌ته‌وه‌ى و ئاینى و مه‌زهه‌بیه (العراق بلد متعدد القومیات والأدیان والمذاهب..). بۆ زامنى پاراستنى ئه‌م فره‌ییه ده‌بینین یاسادانه‌رى ده‌ستورى هه‌ولى پاراستنى ناسنامه و كلتورى ئه‌م پیكهاته جیاوازانه‌ى داوه و له ماده‌كانى دواتر وه‌كو ماده‌ى چوار باس له‌وه كراوه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى زمانى عه‌ره‌بى و كوردی دو زمانى فه‌رمین و وه نه‌ته‌وه و پیكهاته‌كانى تریش مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه به زمانى دایكى خویان بخوینن. زمانى توركمانى و سریانیش زمانى فه‌رمین له‌و یه‌كه كارگیریانه‌ى كه دانیشتوانى زۆرینه‌یان به‌و زمانه قسه ده‌كه‌ن، له لایه‌كى تر به پێی بڕگه‌ى پێنجه‌م له ماده‌ى چوار له هه‌ر هه‌رێمێك یان پاریزگایه‌ك ده‌كرێت زمانى تر بكرێت به فه‌رمى له‌پاڵ كوردى و عه‌ره‌بى به مه‌رجێك زۆرینه‌ى دانیشتوانى به راپرسیه‌ك داواى بكه‌ن.
بۆیه ده‌ستور له چه‌ند شوێنیك دا به رونى ره‌نگدانه‌وه‌ى فره‌ى نه‌ته‌وه‌ى و زمان و ئاین و كلتورى جیاجیاى تێدا ده‌بینرێت كه یاسادانه‌رى ده‌ستورى ویستویه‌تى دڵنیاى بداته هه‌مو پێكهاته و گه‌لانى عێراق كه له ژێر چه‌ترى ئه‌م ده‌ستوره‌دا فیدراڵیه پاریزراو ده‌بن. به‌ڵام ده‌بینین به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌ستوره له واقیعدا نه‌ك هه‌ر جێبه‌جێ نه‌كراوه ،به‌ڵكو هه‌ندێك له‌و پێكهاتانه نائومید بونه له‌م ده‌وڵه‌ته فیدراڵیه.
مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستورى فیدراڵى عێراق:
گه‌لى كورد له رابردودا له عێراقدا وه‌كو زۆر پیكهاته‌ى تر‌ى عێراق روبه‌روى سته‌م و چه‌وسانه‌وه بۆته‌وه تاوانه‌كانى دژ به مرۆڤایه‌تى و كۆمه‌ڵكوژى له عێراق له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردو دژ به كورد ئه‌نجامدراون وه‌كو ئه‌نفال كردن و زینده به‌چالكردنى هاوڵاتى بێ تاوان و روخاندنى هه‌زاران لادێ و سوتاندنى خاك و ماڵ. بۆیه كاتێك له ساڵى 2003 كۆتاى به‌م رژیمه دێت و كورد هیواى زۆرى هه‌بو وه ده‌یویست به‌شێك بیت له‌م كیانه ده‌ستوریه‌ى كه بریاره بۆ عێراقى دواى رژیمى به‌عس بێته‌كایه‌وه. ئه‌وه‌بو دواى ده‌ركردنى یاساى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغى راگوزه‌ر له سالێ 2004 دواتر له دانانى ده‌ستور كورد هاته پیشه‌وه و رۆڵى بینى له دوباره فۆرمكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى تازه‌ى حوكمرانى ده‌ستورى له عێراق ئه‌م قۆناغه‌ش له میژوى عێراقدا گۆرانكاریه‌كى گرنگ بۆ له روى مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كانه‌وه، چونكه یه‌كه‌مجار بو به رونى له ده‌ستورى فیدراڵیدا دان بنریت به بونى نه‌ته‌وه‌ى كورد و وه دان بنریت به كیانى سیاسى و هه‌رێمى كوردستان (ماده‌ى 117).
ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كى عێراقى له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌بێك ده‌ستورى عێراق بخوێنێته‌وه ئه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كات ئه‌م ده‌ستوره بۆ باشتركردنى ژیانى ئه‌و نوسراوه. بۆ كوردیش هه‌مان پیشبینى ده‌كرێت له خویندنه‌وه‌ى ماده و برگه‌كانى ده‌ستور هه‌ر له پیشه‌كى تاوه‌كو ماده 144 ى كۆتاى.
رۆڵى هێزه سیاسیه كوردیه‌كان له دارشتنى مافه‌كانى كورد له ده‌ستورى فیدراڵى
وه‌ك ئاماژه‌مان پیكرد دواى دروستكردنه‌وه‌ى عێراق و نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور كوردیش به‌شداریه‌كى چالاكانه‌ى هه‌بو له نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندى به مافه‌كانى كورد هه‌یه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كى خاوه‌ن خاك و كیانى سیاسی. هێزه سیاسیه‌كان تاراده‌یه‌كى باش به‌شدارببون له‌م پرۆسه‌یه و توانرا به‌شێكى باشى مافى ڕه‌واى ئه‌م نه‌ته‌وه بخرێته ناو ده‌ستور و بنه‌ماى ده‌ستورى و میكانیزى ده‌ستورى بۆ دوباره داننان به‌مافه ره‌واكانى كورد دابنریت به تایبه‌تى كیشه‌ى خاك و ناوچه ناكۆكى له سه‌ره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئیداره‌ى هه‌رێم و داننان به كیانى یاسای و سیاسی له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌شێك له‌و ماده ده‌ستوریانه‌ى كه نوێنه‌رانى كورد به‌شداربون له دارشتنى رون نین و بێ كه‌موكورتى نین.
شكستى هێزه سیاسیه‌كان له جیبه‌جێ كردنى مافه ده‌ستوره‌یه‌كانى كورد
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى هێزه كوردیه‌كانى به‌شدار له نوسینه‌وه و داڕشتنى ده‌ستور روڵێكى تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌رێنیان بینى له داننان به مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كانى كورد له عێراق بۆ به‌شدارى كردن له ده‌وڵه‌تى فیدراڵى عێراق، به‌ڵام دواى تێپه‌رینى زیاتر له پازده ساڵ ده‌بینن به‌شێكى زۆرى ئه‌م ده‌قه ده‌ستوریانه كه باس له هاوبه‌شى پێكردن و داننان به‌و مافه ده‌ستوریانه ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به نه‌ته‌وه‌ى كورد له روى خاك و هاوبه‌شى راسته‌قینه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى سته‌م وتاوانه نامرۆڤایه‌تیه‌كانى رابردو ته‌نها له چوارچیوه تیۆریه‌كه ماونه‌ته‌وه و نه‌توانراوه به‌ته‌واوى جێبه‌جێبكرێت. جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستور زیانى بۆ هه‌مو پیكهاته‌كانى عێراق هه‌یه، كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك زیانمه‌ند بوه له جیبه‌جی نه‌كردنى به‌شیك له‌و مافه ده‌ستوریانه‌ى كه تایبه‌تن به كیشه‌ى كورد له عێراق وه‌كو كیشه‌ى خاك و سنور، وه‌كو ماده‌ى 140 یان بۆ نمونه به پێ ماده‌ى 65 ى ده‌ستورى عێراق پیویسته ئه‌نجومه‌نى یه‌كگرتو یان فیدراڵى دروست بكریت، چونكه له زۆربه‌ى سیسته‌مى فیدراڵى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له دو ئه‌نجومه‌ن پیكدێت وه‌كو ئه‌نجومه‌نى پیران و نوینه‌ران له ئه‌مریكا. هه‌رچه‌نده به پێى ئه‌و ماده‌ى ده‌ستور پیویسته به یاسایه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نى یه‌كگتوى فیدراڵى دروست بكریت كه نوێنه‌رى هه‌رێمه‌كانن و ئه‌و پاریزگایانه له‌خۆ بگریت كه نه‌چونه‌ته ناو هه‌رێمێكه‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئیستا ئه‌م یاسایه ده‌رنه‌چوه، بۆیه هه‌ندێك له شاره‌زایانى ده‌ستورى یه‌كێك له ره‌خنه‌كانیان له سیسته‌مى فیدراڵى عێراق نه‌بونى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌یه، چونكه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه رۆلیكى گرنگى هه‌یه و تیایدا هه‌مو هه‌رێم یان پاریزگا یان ویلایه‌ته‌كان وه‌كو له ئه‌مریكا هه‌یه ده‌بنه خاوه‌ن كورسی نوینه‌رایه‌تى خۆیان به یه‌كسانى له‌و ئه‌نجومه‌نه، وه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه رۆڵى ده‌ستورى و یاساى گرنگى ده‌بیت، هه‌رچه‌نده ده‌ستورى عێراق ئاماژه‌ى به هیچ ده‌سه‌ڵاتیك نه‌كردوه و ئه‌م ئه‌ركه‌ى بۆ یاسادانه‌رى ئاسای به‌جێهیشتوه كه به زۆرینه‌ى دو له سه‌ر سێ ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند بكه‌ن، به‌ڵام باشتربو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش وه‌كو ئه‌نجومه‌نى نوینه‌ران باس له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى بكرایه له‌ناو ده‌ستور. سه‌ره‌راى ئه‌وه ده‌بینین پاش 15 سال هیشتا ئه‌م یاسایه ده‌رنه‌كراوه بۆ دروستكردنى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه.
یه‌كیك له ماده‌كانى تر‌ى ده‌ستورى عێراقى كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و پاریزگاكانى تر گرنگى هه‌یه و تاكو ئیستا جێبه‌جێ نه‌كراوه بریتیه له ماده‌كانى 104 و 105. له ماده‌ى 104 باس له دروستكردنى ده‌سته‌یه‌كى گشتى ده‌كات بۆ گه‌ره‌نتى كردنى مافه‌كانى هه‌رێم و ئه‌و پاریزگایانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمن بۆ به‌شداری پیكردنیكى دادپه‌ره‌وه‌رانه له داموده‌زگا فیدراڵیه‌كان و نیرده و زه‌مالات و كۆنگره هه‌رێمى و نیوده‌وڵه‌تیه‌كان. بۆیه له چه‌ندین بابه‌ت دا كورد له‌م پرسانه پشت گویخراوه یاخود به قه‌باره‌ى پیویست به‌شدارى پێناكرێت. بۆ نمونه به‌شدارى له پۆسته فیدراڵیه‌كان وه‌كو چۆن ئه‌مرۆ له پاریزگاى كه‌ركوك كورد گله‌ى له په‌راویزخستنى ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و شاره به هه‌مان شیوه له‌ناوچه‌كانى تریش هه‌مان سیاسه‌تى ناده‌ستورى په‌ریوه ده‌ركرێ، بۆیه پیویست بو نوینه‌رانى كورد له به‌غدا و هێزه سیاسیه‌كان بۆ دروست كردنى ئه‌م ده‌سته‌یه كارى بكردایه به جێبه‌جێكردنى ده‌ستور و ده‌ركردنى یاساى تایبه‌ت.
هه‌روه‌ها به پێى ماده 106 ى ده‌ستور ده‌سته‌یه‌كى گشتى دروست ده‌كریت بۆ چاودیرى كردنى دابینكردن و ته‌رخان كردنى داهاته فیدراڵیه‌كان، وه ئه‌م ده‌سته‌یه له شاره‌زایانى حوكمه‌تى ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كان و پاریزگاكان و نوینه‌ره‌كانیان پیكدیت، وه ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستورى گرنگى هه‌یه، كه بریتین:
یه‌كه‌م: لیكۆلینه‌وه له دادپه‌روه‌رى له دابه‌شكردنى به‌خشش و هاوكارى و قه‌رزه نیوده‌وڵه‌تیه‌كان به پیى ماف و ره‌وایه‌تى هه‌رێمه‌كان و پاریزگاكان كه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌كانن.
دوه‌م: لیكۆلینه‌وه له باش به‌كارهینانى سه‌رچاوه دارایه‌كانى فیدراڵى و دابه‌شكردنیان.
سێیه‌م: گه‌ره‌نتى كردنى شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌رى له كاتى ته‌رخان كردنى داراى بۆ حوكومه‌ته‌كانى هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پاریزگایانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌كانن به پێى ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى كه بریارى له سه‌ر دراوه.
بۆیه به پێى زانیاریه‌كانى ئیمه تاكو ئێستا ئه‌م جۆره یاسایه ده‌رنه‌چوه بۆ دروستكردن و ده‌ست به‌كاربونى ئه‌م ده‌سته سه‌ربه‌خۆیه كه رۆڵێكى گرنگى ده‌بێت بۆ پاراستنى مافه دارایه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. بۆ نمونه چه‌ندین راپۆرت باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ى 500 ملیار دۆلار له عێراق له داهاتى ئه‌م وڵاته دیار نه‌ماوه له‌دواى 2003 تاكو ئێستا، یاخود باس له بردنى ملیاره‌ها دولار و سپى كردنه‌وه‌ى پاره له لایه‌ن به‌رپرسان ده‌كرێت، به‌ڵام حوكمه‌ت و به‌رپرسانى ئێمه خۆیان به خاوه‌نى ئه‌م داهاته نه‌زانیوه به نوینه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌ى كورد به دلنیایه‌وه به‌شیكى ئه‌م داهاته هى خه‌ڵكى هه‌رێمه به پێى ده‌ستور (وه‌كو ماده‌ى 111). له لایه‌كى تر ده‌بینین به‌رپرسانى ئیمه زۆرجار گله‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه عێراق له‌و قه‌رزانه‌ى كه ده‌یكات له ده‌ره‌وه مافى هه‌رێم نادات ، بۆیه بونى ئه‌م ده‌سته‌یه و به‌شداری كردنى شاره‌زیان و نوینه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هۆكاریكى گرنگه بۆ شه‌فافیه‌تى زیاتر و گه‌ره‌نتى كردنى ئه‌م مافه دارایانه‌ى هه‌رێم.
بۆیه به بۆچونى ئیمه ئه‌م نمونانه به‌سه كه بێژین ده‌سه‌ڵاتى سیاسی هه‌رێم نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوانه سیاسه‌ت بكات بۆ جێبه‌جێكردنى برگه و ماده ده‌ستوریه‌كان به گشتى و به تایبه‌تى ئه‌و مادانه‌ى باس له بابه‌تى ستراتیژی و نیشتیمانى ده‌كه‌ن و كاتى خۆى وه‌كو ده‌ستكه‌وت بۆ كورد داده‌نرا، به‌ڵام تاكو ئیستا جیبه‌جێنه‌كراون و یاسایان بۆ ده‌رنه‌كراوه.
ململانێ ده‌ستوریه‌كان له نێوان هه‌ولیر و به‌غداد
زۆربه‌ى ململانێ سیاسه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حوكمه‌ته فیدراڵیه‌كان له دواى دانانى ده‌ستورى فیدراڵیه‌وه گرێدراون به پرسی ده‌ستوریه‌وه. بۆ نمونه ئاریشه‌كانى په‌یوه‌ست به خاك و ئابورى و به‌رگرى سێ ئاله‌نگارى گه‌وره بون بۆ حوكمه‌ته‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند كه دواى دانانى ده‌ستوره‌وه هه‌لبژیردراون. له هه‌رێمى كوردستان هه‌مو هه‌لبژاردنێ چ له ئاستى ناوخۆى هه‌رێم یان هه‌لبژاردنى گشتى عێراق به‌شیك له بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن بریتیه له جیبه‌جیكردنى مافه ده‌ستوریه‌كانى په‌یوه‌ست به ناوچه ناكۆكى له‌سه‌ره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، پرسی پیشمه‌رگه و مافه ده‌ستوریه‌كانى، پرسی بودجه و نه‌وت. به هه‌مان شیوه له به‌غداش حوكمه‌ته‌كان كه دینه سه‌ر كورسى پشت ده‌به‌ستن به‌و هاوپه‌یمانیتیه سیاسیانه‌ى كه ده‌یكه‌ن و كوردیش بۆ زۆربه‌ى حوكمه‌ته‌كان هاوپه‌یمان بوه یاخود سه‌فقه‌ى سیاسى هه‌بوه و متمانه‌ى داوه به‌و حكومه‌تانه له به‌رامبه‌ر داخوازیه‌كانى هه‌رێم، ئه‌گه‌رچى كورد خاوه‌ن پاكێجێكى یه‌كگرتوى ڕون نه‌بوه كه هه‌لهێنجینراوى هه‌مو هێزولایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێم بێت تاكو وه‌كو دۆسیه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ى به‌هێز بخریته سه‌ر میزى دانوستان، به‌ڵام هه‌ندى له‌و مافه ده‌ستوریانه له پاڵ به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌كان ریكه‌وتنیان له باره‌وه كراوه به‌ڵام مافه نه‌ته‌وه‌یه ده‌ستوریه‌كان نه‌بۆته جیگه‌ى بایه‌خ و ئه‌وله‌ویاتى هیچ حوكمه‌تیكى ناوه‌ندى و هه‌رێمیش. بۆیه تاكو ئیستا ئه‌م مافه ده‌ستوریانه‌ى كورد جێبه‌جێ نه‌كراون له عێراقى فیدراڵى.
ململانێى ده‌ستورى له پرسی نه‌وت و غاز و بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى
زۆربه‌ى جار كێشه سیاسیه‌كان له عێراق له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كیشه‌ى ئابورى. پرسى نه‌وت و غاز و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى له دۆزینه‌وه تاوه‌كو فرۆشتن و به‌بازاركردنى جیگاى مشت‌ومڕ و راى جیاواز بوه له نێوان به‌رپرسان و سیاسه‌تمه‌دار و شاره‌زایانى ده‌ستورى هه‌رێم و ناوه‌ند. بۆیه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاماژه به‌و ماده ده‌ستوریانه بكه‌ین كه هه‌ر یه‌ك له هه‌ولێر و به‌غداد پشتیان پێ به‌ستوه بۆ ماف دان به خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت و غاز، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خویندنه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین بۆ بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى كه له 15ى شوباتى 2022 ده‌رچوه كه تیایدا به‌رگرى نامه و خوێندنه‌وه‌ى هه‌ردولاى له خۆگرتوه كه له رێگه‌ى نوینه‌رى یاساى خۆیانه‌وه پێشكه‌شى دادگاى ناوبراویان كردوه.
دادگاى باڵاى فیدراڵى
به‌پێى ماده‌ى 92 له ده‌ستورى عێراق دادگاى باڵاى یه‌كگرتو بریتیه له ده‌سته‌یه‌كى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆ له روى داراى و كارگێریه‌وه، وه ئه‌م دادگایه پیكدێت له ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ر وشاره‌زاى فقهى ئیسلامى و یاسا، كه ژماره و شیوازى هه‌ڵبژاردنیان و كاركردنى دادگا به پێى یاسایه‌ك ریكخراوه كه ئه‌ویش یاساى ژماره 30ى ساڵى 2005. له پیكهاته‌ى ئه‌م دادگایه به سه‌رۆك و جیگرى سه‌رۆكه‌وه نۆ دادوه‌رن وه ئه‌م دادوه‌رانه به نوینه‌رایه‌تى پیكهاته جیاوازه‌كانى عێراقى كردوه و دو نوینه‌رى كوردى تیدایه. واته ئه‌ندامه‌كانى دادگاكه نوینه‌رایه‌تى پیكهاته جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن و به‌ڵام كه ده‌بن به دادوه‌ر سویند ده‌خۆن كه به پێى ده‌ستور یاسا بڕیاره‌كان بده‌ن نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ى و سیاسی، به‌ڵام دواجار ئه‌وانیش مرۆڤن و دور نیه هه‌ندێكیان بكه‌ونه ژێر ئه‌و كاریگه‌ریانه بۆ نمونه له‌و بڕیاره‌ى كه دادگاى فیدراڵى له 15ى شوبات ده‌رى كردوه ده‌بینین به زۆرینه ده‌رچوه و حه‌وت دادوه‌ر رازى بون، به‌ڵام ته‌نها دو دادوه‌ره كورده‌كه رازى نه‌بون.
به‌پێى ماده 93ى ده‌ستور چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكى گرنگ دراوه به دادگاى فیدراڵى كه گرنگتینیان بریتین له‌م ده‌ساڵاتانه‌ى خواره‌وه:
- چاودیرى له سه‌ر ده‌ستوریه‌تى یاساكان.
- راڤه‌كردنى ده‌قه‌كانى ده‌ستور.
- یه‌كلاى كردنه‌وه‌ى ئه‌و ناكۆكیانه‌ى كه له جیبه‌جێكردنى یاساى فیدراڵى و بڕیاره‌كان و رێساكان و رێنمایه‌كان و رێوشوینه‌كان كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵیه‌وه ده‌رچون، به پێى یاسا ئه‌نجومه‌نى نوینه‌ران و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له تاكه‌كان و ئه‌وانى تریش مافى تانه‌دانى راسته‌وخۆیان هه‌یه لاى دادگا.
- یه‌كلاى كردنه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كانى كه له نێوان حوكومه‌تى فیدراڵى و حكومه‌ته‌كانى هه‌رێمه‌كان و پاریزگاكان و شاره‌وانیه‌كان و یه‌كه كارگیریه ناوخۆیه‌كان روده‌ده‌ن.
به پێى ماده‌ى 94ى ده‌ستور بریاره‌كانى دادگاى باڵاى یه‌كگرتو یان فیدراڵى بنبڕن و ناچاریه بۆ هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان. واته ده‌ستور ریگه‌ى گرتوه له تانه‌گرتن له بریاره‌كانى دادگاى فیدراڵى و پیویسته له سه‌ر هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان چ ناوه‌ندى یان هه‌رێمى كه جێبه‌جێى بكه‌ن.
له‌م بڕیاره دادگاى فیدراڵى هه‌ستاوه به یه‌كخستنى دو داواى یاسایى، یه‌كه‌میان داواى (59/ یه‌كگرتو/2012) كه وه‌زیرى نه‌وتى عێراق تیایدا داواكاره، داواى دوه‌م بریتیه له داواى (110 یه‌كگرتو/ 2019) كه تیایدا على شداد فارس ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پاریزگاى به‌سره داواكاره. داوا له‌سه‌ركراوان بریتین له وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ره‌راى كاره‌كانیان. دادگا سێ كه‌سى تر‌ى بۆ رونكردنه‌وه زیادكردوه بۆ داواكه كه بریتین له نوینه‌رانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى فیدراڵى و وه‌زیرى دارایى فیدراڵى و نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
بۆیه دادگا پشت به‌ستن به ماده‌كانى ( 93/ برگه‌ى سێیه‌م، و 94و 110و 111و 112و 115و 121و130)ى ده‌ستورى عێراق به زۆرینه‌ى ده‌نگى دادوه‌ره‌كان و ناڕه‌زاى دو دادوه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ده‌ركردوه و پوخته‌ى بڕیاره‌كه بریتیه له چه‌ند بڕگه‌یه‌ك، كه بریتیه:
1. بریاردان به ناده‌ستوریه‌تى یاساى نه‌وت و غازى حوكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره 22ى ساڵى 2007 و هڵوه‌شانه‌وه‌ى یاساكه له به‌ر سه‌رپێچى كردنى ماده‌كانى(130،121،115،112،111،110) له ده‌ستورى عێراق.
2. ناچاركردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕاده‌ستكردنى ته‌واوى به‌رهه‌مى نه‌وت له كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى تر كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان هه‌ستاوه به ده‌رهینانى نه‌وت تیایدا به حكومه‌تى فیدراڵى كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه نوێنه‌رایه‌تى ده‌كریت له گه‌لأ پشتیوانى كردنى وه‌زاره‌تى نه‌وت به به‌كارهینانى ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوریه‌كانى سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهینان و ناردنى نه‌وت.
3. برگه‌ى سێیه‌مى بریاره‌كه مافى داوه به داواكار/ سه‌ره‌راى كاره‌كه‌ى بۆ به دواداچون له باره‌ى پوچه‌لكردنه‌وه‌ى گریبه‌سته نه‌وتیه‌كان كه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كه خۆى ده‌بینیته‌وه له داوا له سه‌ركراو/ سه‌ره‌راى كاره‌كه‌ى كه وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانه له گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان له ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكان واژوكراون بۆ دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و ناردن و فرۆشتنى نه‌وت.
4. له برگه‌ى چواره‌م دا بریارى دادگاى فیدراڵى تایبه‌ته به ناچاركردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پشتیوانى و هاوكارى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و دیوانى چاودیرى داراى فیدراڵى به پیداچونه‌وه به ته‌واوى ئه‌و گریبه‌ستانه‌ى كه له گه‌ل حكومه‌تى هه‌رێم واژو كراون تایبه‌ت به ناردنى نه‌وت و غاز و فرۆشتنى به مه‌به‌ستى وردبینى و دیارى كردنى ئه‌و مافه دارایانه‌ى كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێم، ده‌بێت به‌شى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى دیارى بكریت به شێوه‌یه‌ك كه گه‌ره‌نتى گه‌یشتنى مافى هاوڵاتیانى پاریزگاكانى هه‌رێم بكات له بودجه‌ى گشتى به بێ دواكه‌وتن دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌مو بڕگه‌كانى ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كات و حكومه‌تى فیدراڵى و دیوانى چاودیرى داراسى فیدراڵى لێ ئاگادارده‌كاته‌وه.
5. به‌پێى كۆتا بڕگه كۆى رسوم و خه‌رجى و تێچوى پارێزه‌ره‌كانى داواكاران ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى داوا له سه‌ركراو.
پاش خستنه روى ناوه‌رۆكى بڕیارى دادگاى ناوبراو، به كورتى ئاماژه به‌و ماده ده‌ستوریانه ده‌كه‌ین كه له لایه‌ن پاریزه‌رانى لایه‌نى داواكار دژى داوا له‌سه‌ركراو كه وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمه سه‌ره‌راى كاره‌كه‌ى له ناوه‌رۆكى داواكه‌یان پشتى پێ به‌ستراوه :
- ماده‌ى 110: ئه‌م ماده‌یه تایبه‌ته به دیارى كردنى ده‌سه‌ڵاته حه‌سریه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵى، ئه‌م ماده‌یه به ڕ‌ونى ده‌ساڵاته‌كانى دیارى كردوه، به‌ڵام باسى له پرسى نه‌وت و غاز نه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پشتى پێ ده‌به‌ستریت دارشتنى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یه به‌تایبه‌ت سیاسه‌تى ئابورى و بازرگانى كه له ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى فیدراڵیه.
- ماده‌ى 111: ئه‌م ماده‌یه جه‌ختى كردۆته‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نه‌وت و غاز موڵكى هه‌مو گه‌لى عێراقه له هه‌مو هه‌رێم و پاریزگاكان. بۆیه داواكاران وتویانه ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت به بڕیارى هه‌رێم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى سه‌رپێچیه بۆ ئه‌م ماده‌یه، بۆیه وتویانه ئه‌مه ده‌سگرتنه به‌سه‌ر ئه‌م داهاته و بێ به‌شكردنى پاریزگاكانى تره له‌م داهاته.
- ماده‌ى 112/ برگه‌ى یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه هاتوه:
حوكمه‌تى فیدراڵى هه‌ڵده‌ستێت به به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت وغازى ده‌رهێنراو له كیڵگه‌كانى ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانى هه‌رێمه‌كان و پارێزگا به‌رهه‌م هێنه‌كان، كه ده‌بێت داهاته‌كانى دابه‌ش بكرێت به شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه له گه‌ڵ دابه‌شبونى دانیشتوان له هه‌مو وڵاته‌كه، له‌گه‌ڵ دیاریكردنى به‌شێك بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ى زیانمه‌ند بون و بێ به‌ش بون به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له لایه‌ن سیسته‌مى حوكمرانى پێش‌و، به شێوه‌یه‌ك ببیته هۆى گه‌شه‌پیدانى هاوسانگ بۆ ناوچه جیاوازه‌كان له وڵات، وه له كۆتایدا باس له‌وه كراوه ئه‌مه به یاسا ریكده‌خریت.
لیره‌دا حكومه‌تى ناوه‌ند پشتى به‌م ماده‌یه‌ش به‌ستوه كه باس له پێدانى ده‌سه‌ڵات ده‌كات به حكومه‌تى ناوه‌ندى، داواكاران له په‌ڕاوى داواكه نوسیویانه ئه‌م ماده‌یه مافى نه‌داوه به هه‌رێم له پرسى به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت و غاز. پێیان وایه كه به حه‌سرى ده‌سه‌ڵاتدراوه به حكومه‌تى ناوه‌ند بۆ دابه‌شكردنى داهاته نه‌وتیه‌كان، هه‌رچى به‌ڕێوه‌بردنى هاوبه‌شیشه به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌ركردنى یاسایه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته، هه‌روه‌كو بریارى دادگاى فیدراڵى (8/یه‌كگرتوى / 2012) جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه مه‌رجى ئیداره‌ى هاوبه‌ش وه‌ستاوه له سه‌ر ده‌ركردنى یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌م پرسه.
ماده‌ى 112/ برگه‌ى دوه‌م : له‌م برگه‌یه جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه حكومه‌تى فیدراڵى و حكومه‌تى هه‌رێمه‌كان و پاریزگا به‌رهه‌مهێنه‌كان پیكه‌وه (معـاَ) هه‌ڵده‌ستن به داڕشتنى سیاسه‌تى ستراتیژى پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانى سامانى نه‌وتى و غاز به شێوه‌یه‌ك ببێته هۆى سودى گه‌لى عێراق به پشت به‌ستن به تازه‌ترین ته‌كنیكى بنه‌ماكانى بازاڕ و هاندانى وه‌به‌رهینان. ئه‌م ماده‌یه به پێى داواكه‌ى داواكاران ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى هه‌ڵده‌ستن به سیاسه‌تى ستراتیژى بۆ گه‌شه‌پێدانى نه‌وت و غاز به ته‌نها (على سبیل حصر) وه‌كو له بریارى پیشو دادگاى فیدراڵى جه‌ختى له‌سه‌ركردبوه.
- برگه‌ى ب/أولاً له ماده‌ی 1 یاساى ژماره 22ى ساڵى 2012 ى تایبه‌ت به بودجى گشتى عێراق یه‌كێكى تره له‌و خاڵانه‌ى دژى هه‌رێمى كوردستان نوسراوه له داواكه و ئه‌و برگه‌یه جه‌ختى له‌وه كردوته‌وه له سه‌ر دیارى كردنى داهات له سه‌ر بنه‌ماى دیارى كردنى ریژه‌ى ناردنى نه‌وتى خاو، كه بۆ ئه‌و كات (2600000) دو ملیۆن و شه‌سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دانراوه بۆ هه‌رۆژیك له‌م ریژه‌یه‌ك برى (175000) سه‌د و حه‌فتاو پینج هه‌زار بۆ هه‌رێم دانراوه بۆ هه‌ر رۆژێك، به پیى داواى داواكاران ئه‌م یاسایه وه‌زاره‌تى نه‌وتى ناچاركردوه به دابینكردنى ئه‌و بره نه‌وته بۆ دابینكردنى بودجه و به‌رده‌وامى ژیانى ئابورى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى وڵات، به‌ڵام داواله‌سه‌ر كرا‌و ئه‌م برگه‌ى جێبه‌جێ نه‌كردوه و به‌مه‌ش سه‌رپێچى ده‌قى یاساى كردوه و زیانى به ئابورى وڵات گه‌یاندوه.
- ماده‌ى 5/ برگه‌ى یه‌كه‌م له یاساى ریكخستنى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى ژماره 101ى ساڵى 1976 به‌ركار به پیى ماده‌ى 130ى ده‌ستور جه‌ختى له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى كردۆته‌وه له به‌ڕێوه‌بردن و گه‌شه‌پیدانى سیكته‌رى نه‌وت و غاز له هه‌مو قۆناغه‌كانى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه تاوه‌كو به‌رهه‌مهینان و فرۆشتن و به‌بازاڕكردن. بۆیه به پێى داواى داواكار ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان كردویه‌تى پێشێلى ئه‌و یاسایه‌یه. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه داواكار به پشت به‌ستن به ماده‌ى 93ى ده‌ستور داواى له دادگاى فیدراڵى كردوه بانگى داوا له‌سه‌ركراو بكات و بڕیار بدات به ناچاركردنى به جێبه‌جیكردنى ماده ده‌ستورى و یاسایه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنى ته‌واوى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێم به وه‌زاره‌تى نه‌وتى حكومه‌تى فیدراڵى له‌گه‌ڵ له ئه‌ستۆ گرتنى رسوم و تێچوى خه‌رجى پارێزه‌ره‌كان.
له به‌رامبه‌ردا پاریزه‌رى داوا له سه‌ركراو كه "وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانه/ سه‌ره‌ڕاى كاره‌كه‌ى" ئه‌و ده‌فعه یاسایانه‌ى ره‌تكردوه‌ته‌وه به پوچه‌ڵ له قه‌له‌مى داوه، چونكه به بۆچونى ئه‌وان بنه‌ماى ده‌ستوریان نیه، له به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
یه‌كه‌م/ له خالى یه‌كه‌مدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت و غاز ناچێته چوارچیوه‌ى ده‌سه‌ڵاته دیارى كراوه حه‌سریه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵى، ئه‌مه‌ش جیاوازه له سه‌رده‌مى حكومه‌تى به‌عس یاخود یاساى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گویزه‌ره‌وه له ساڵى 2004 كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌بردنى سامانه سروشتیه‌كانى داب‌و به حكومه‌تى ناوه‌ندى به پێى ماده‌ى (25/هـ)، به‌ڵام ئه‌م یاسایه كه سه‌رچاوه‌یه‌كى میژویه بۆ ماده‌ى 110 ى ده‌ستور ئه‌م بڕگه‌یه‌ى (25/ه) دورخستۆته‌وه و نه‌چۆته چوارچیوه‌ى ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان به ناوه‌ند.
دوه‌م/ له خالی دوه‌مدا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم ده‌فعكردنى به ماده‌ى 111ى ده‌ستور ره‌تكردۆته‌وه و وتویه‌تى كه ماده‌ى 111ى ده‌ستور ده‌ڵێت نه‌وت و غاز موڵكى هه‌مو گه‌لانى عێراقه له هه‌مو هه‌رێم و پارێزگاكان، لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستى مانا سیاسیه‌كه‌یه نه‌ك یاسایه‌كه‌ى. واته پارێزه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم راڤه‌ى بۆ ئه‌م ماده ده‌ستوریه كردوه به‌وه‌ى كه ئه‌م ماده‌یه تایبه‌ت نیه به رێكخستنى ئیداره‌ى نه‌وت و غاز به‌ڵكو زیاتر مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه داهاتى نه‌وت قۆرخ نه‌كرێت و له ده‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل خه‌رج نه‌كرێت. نوێنه‌رى داوا له سه‌ركراو پێى وایه كه هه‌ر راڤه‌كردنێكى تر بۆ ئه‌م ماده‌یه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه له گه‌ڵ ده‌قه رونه‌كانى ماده‌ى 110 و 112 و 115 كه باس له دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى فیدراڵ و هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ى كه له هه‌رێمێ ریكنه‌خراون.
سێیه‌م/ له خاڵێكى تر وه‌ڵامى ده‌فعكردن به ماده‌ى 112 بڕگه‌ى یه‌كه‌م دراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك نوینه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم وتویه‌تى كه له ماده ده‌ستوریه‌كه باس له (الحقول الحالیه) كێڵگه نه‌وتیه‌كانى ئێستا ده‌كات، وتویانه حوكمى ئه‌م ماده‌یه ته‌نها ئه‌و كێڵگانه ده‌گرێته‌وه كه له‌و كاته بونى هه‌بوه. واته ئه‌و كێڵگانه‌ى له كاتى دانانى ده‌ستور و جێبه‌جیكردنى بونى هه‌بوه له هه‌رێم، بۆیه له داواكه نوسیوته‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌وكاته خاوه‌نى هیچ كێڵگه‌یه‌ك نه‌بوه.
له‌سه‌ر ئه‌م ده‌فعه‌ش له راستیدا دادگا پێى وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌وه‌ش ره‌نگه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه چونكه پێویسته دادگا له كاتى جێبه‌جێكردنى یاسا بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێویستى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى یاساكه‌ى تیا جێبه‌جێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و گۆڕانكاریه‌كان بگونجێت، واته ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ویستى یاسادانه‌ر له كاتى نوسینه‌وه‌ى ده‌قه‌كه جیبه‌جێكردنى یاساكان جۆریك له چه‌ق به‌ستویان ده‌بێت و له جیبه‌جیكردندا ناتوانن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان بگونجێت، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك پێیان وایه كاتیك دادگا ده‌یه‌ویت بڕیار له سه‌ر كه‌یسێك بدات، پێویسته دادگا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ویستى راسته‌قینه‌ى یاسادانه‌ر له كاتى دانانى یاساكه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگ دروست ده‌كات و واده‌كات یاسا به‌رته‌سك بێته‌وه له واقیعدا و له‌گه‌ڵ روحى گۆڕانكاریه تازه و پێویستیه تازه‌كان نه‌گونجێت.
بۆیه پارێزه‌رانى داوا له‌سه‌ركراو پێانوایه پێویسته داواكار جیاوازى له نێوان كێڵگه‌كانى ئێستا و داهاتو بكات. واته كێڵگه‌كانى ئێستا (الحقول الحالیه) واته ئه‌و كیڵگانه‌ى كه تاوه‌كو رێكه‌وتی چونه بوارى جیبه‌جێ بونى ده‌ستور كه ده‌كاته 20/5/2006 گه‌یشتبونه قوناغى به‌رهه‌مهینانى بازرگانى. بۆیه ئه‌و كاته حكومه‌تى هه‌رێم هیچ كیڵگه‌یه‌كى نه‌بوه گه گه‌یشتبێته قۆناغى به‌رهه‌م هینان وه ئه‌وانى تر كه دواى جیبه‌جى بونى ده‌ستور به‌چه‌ندین ساڵ دواتر گه‌یشتۆته قوناغى به‌رهه‌مهینان له ژیر حوكمى برگه‌ى یه‌كه‌مى / ماده‌ى 112ى ده‌ستور نابن و ده‌كه‌ونه ژێر حوكمى ماده‌ى 115ى ده‌ستور كه یاساى هه‌رێمه‌كان و پاریزگاكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌كان پێش ده‌خات به‌سه‌ر یاساى فیدراڵى له كاتى بونى ناكۆكى له نێوانیان. به پێى بڕیارى ژماره 8ى ساڵى 2012ى دادگاى فیدراڵى داوا له وه‌زاره‌تى نه‌وت كراوه له یاساى نه‌وت و غاز راڤه‌ى ماناى كیڵگه‌كانى ئێستا دیارى بكات. واته ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌كى رون نیه، هه‌رچه‌نده جێگه‌ى پرسیاره یاسادانه‌ر بۆ ئه‌م دو وشه‌یه‌ى داناوه مه‌به‌ست چیه له كیڵگه‌كانى ئێستا، هه‌ڵبه‌ت جیاوازه له كیڵگه‌كانى داهاتو. به‌هه‌رحاڵ بڕگه‌ى دوه‌م رونتره له ماده‌ى 112 و باس له به‌ڕێوه‌بردنى هاوبه‌ش ده‌كات بۆ نه‌وت و غاز له نێوان حكومه‌تى فیدراڵى و هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ى له‌ناو هه‌رێمدا نین.
چواره‌م/ له خاڵى چواره‌م نوێنه‌رى هه‌رێم باس له‌وه ده‌كات یاساى ژماره 101ى ساڵى 1976ى تایبه‌ت به وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق یاسایه‌كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ سیسته‌مى تازه‌ى فیدراڵى عێراق و به رۆحى ناوه‌ندى سه‌رده‌مى به‌عس ده‌ركراوه. ئه‌و یاسایه كه باس له كاروبارى نه‌وت و غاز ده‌كات ماده‌ى 110ى ده‌ستورى له‌به‌رچاو نه‌گرتوه كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌ندیه حه‌سریه‌كانى فیدراڵ. هه‌رێم وه‌زاره‌تى هاوشێوه‌ى هه‌یه به ناوى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان به پێى یاسای ژماره21ى ساڵى 2007 كه ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به دانپیدانانى ده‌ستورى به ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانى هه‌رێم به پێى ماده‌كانى (117/ برگه‌ى یه‌كه‌م، 121/ برگه‌ى یه‌كه‌م). به پێى ده‌فعیكى تر نوێنه‌رى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه كردوه‌ته‌وه به پێى ماده‌ى 115ى ده‌ستور له كاتى بونى ناكۆكى و دژیه‌كى (تناقص او تعارض) له نێوان یاساى فیدراڵى و یاساى هه‌رێم له سه‌ر بابه‌تیك كه نه‌كه‌وێته چوارچیوه‌ى ده‌سه‌ڵاته حه‌سریه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵى ئه‌وه هه‌رێم بۆی هه‌یه هه‌موارى جیبه‌جیكردنى یاسای فیدراڵى بكات به پێى بڕگه‌ى دوه‌مى ماده‌ى 121ى ده‌ستور. بۆیه ئه‌وه‌ى داواكار داواى ده‌كات له خاڵى پینجه‌م ناكۆكه له‌گه‌ڵ یاساى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان ژماره 21ى ساڵى 2007 و یاساى نه‌وت و غاز به ژماره 22ى ساڵى 2007. ئه‌م دو یاسایه‌ش ده‌قى تێدایه كه كار به هیچ یاسایه‌ك ناكرێت كه دژى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایانه بن. بۆ ئه‌م بۆ چونه ئێمه‌ش هه‌مان رامان هه‌یه، كه یاساى ژماره 101ى ساڵى 1976 پێویستى به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه و ناگونجێت له‌گه‌ڵ سیسته‌مى فیدراڵى، چه‌ندین یاساى تریش هه‌ن ده‌كرێت پیداچونه‌وه‌یان بۆ بكرێت ئه‌گه‌ر نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ سروشتى سیسته‌مى فیدراڵى.
له باره‌ى نه‌ناردنى نه‌وت و دابین نه‌كردنى بودجه بۆ وڵات، نوێنه‌رى هه‌رێم وتویانه ئه‌وه‌ى له بودجه هاتوه خه‌ملاندنى داهاتى نه‌وتى به‌رهه‌م هاتو و نێردراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى فیدراڵى و سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم، هه‌رێم به‌رده‌وامه له به‌رهه‌مهینان و ناردنى نه‌وت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانیارى وردى داوه‌ته حكومه‌تى فیدراڵ له باره‌ى بڕى نه‌وت و داهات، ئه‌م ناردنه به زانیارى به‌غدا بوه و دواجار له ئازارى ساڵى 2018 كه بڕیاردرا به ناردنى بڕێك پاره وه‌كو سولفه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ داهاتى به‌ده‌ستهاتو موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابین بكرێت. باسیان له‌وه كردوه كه حكومه‌تى هه‌رێم له خۆیه‌وه هه‌ڵنه‌ستاوه به ناردنى نه‌وت، به‌ڵكو به‌هۆى نه‌ناردنى بودجه‌وه بۆ هه‌رێم له شوباتى ساڵى 2014 كه بوه هۆى گرفتى دارایى بۆ هه‌رێم و ناچار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌رێم پراكتیكى مافى بنچینه‌ى ده‌ستورى خۆى كردوه به پێى ماده‌كانى 112،113، 114، 115.
دواجار باس له‌وه كراوه مانه‌وه و چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌ى نه‌وت وغاز له نێوان هه‌رێم و به‌غداد بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه داواكار واته حكومه‌تى فیدراڵ هه‌ڵنه‌ستاوه به‌ده‌ركردنى یاساى نه‌وت و غازى فیدراڵى كه له ساڵى 2007 رێكه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، كه به پێى ماده‌ى 112/ برگه‌ى دوه‌مى ده‌ستور ده‌بێته سیاسه‌تیكى ستراتیژى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت و غاز له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند. له لایه‌كى تر به پێى یاساى بودجه‌ى گشتى فیدراڵى ژماره 9ى ساڵى 2018 له ماده‌ى 10/دوه‌م / أ حكومه‌تى فیدراڵى دانى ناوه به مافى هه‌رێم له ناردنى نه‌وت به بڕى 250000 به‌رمیل بۆ هه‌ر رۆژیك بۆیه له كۆتایدا پاریزه‌رانى داوا له‌سه‌ركراو "وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان/ سه‌ره‌راى كاره‌كه‌ى" باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رێم نه‌بوته هۆى بێبه‌شكردنى پاریزگاكانى تر له داهاتى نه‌وتى، چونكه ئه‌وه‌ى دێته‌ده‌ست له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم و داهاته ناوخۆیه‌كان ناگاته رێژه‌ى مافى هه‌رێم له بودجه‌ى ساڵانه. بۆیه داوایان كردوه دادگا داواى داواكار ره‌ت بكاته‌وه.
له كۆتایدا دادگا بریارى دا له به‌رژه‌وه‌ندى داواكار و حوكمه‌تى هه‌رێم داواكه‌ى دۆڕاند له به‌رده‌م دادگاى باڵاى فیدراڵى. ئه‌م بڕیارانه‌ش كۆتاین و شایه‌نى تانه لیدان نین و ناچارین بۆ هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان.
كۆبه‌ند
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سیاسه‌تى نه‌وتى و غازى هه‌رێم سه‌ركه‌وتو نه‌بو، به‌ڵكو نه‌وت بوه هوى قه‌یرانى گه‌وره‌ى ئابورى و قه‌رزاربونى ملیاره‌ها دۆلار. ئێستاش بوه هۆى ئاریشه‌ى قولى ده‌ستورى. وه‌ك چۆن به‌ڕێز عه‌لى حه‌مه ساڵه‌ح- په‌رله‌مانتارى كوردستان باس له‌وه ده‌كات له ماوه‌ى حه‌وت مانگى رابردو تا ئه‌مرۆ كه نه‌وت گه‌یشتۆته نزیكه‌ى 96 دۆلار ته‌نها 25 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلیك دیته‌وه بودجه‌ى گشتى! سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش هاوڵاتى هه‌رێم به پێى ده‌ستور خاوه‌نى نه‌وت و غازن، به‌ڵام به‌داخه‌وه قه‌یرانى نه‌وت و به‌نزین و غاز هه‌یه له هه‌رێم. واته ئه‌گه‌ر گریمان كۆى سیاسه‌تى نه‌وت وغازى هه‌رێم ده‌ستورى بێت، به‌ڵام داهاته‌كه‌ى بۆ خه‌ڵك نه‌بێت، ئایا ئه‌مه پێشێل نیه بۆ ماده‌ى 111ى ده‌ستور كه ده‌ڵێت: هاوڵاتى عێراق خاوه‌ن نه‌وت و غازن له هه‌ركوێیه‌ك بێت. ئایا ئه‌مه پێشێل نیه بۆ به‌رپرسیارێتى ده‌ستورى حكومه‌تى هه‌رێم؟
- بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى ده‌ستورین و پشت ده‌به‌ست به ده‌قه‌كانى ده‌ستوره‌وه ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه رون نیه یان حوكمه‌تى هه‌رێم خۆى راڤه‌ى بۆ كردوه وه‌كو ماده‌ى 111 و 112/ بڕگه‌ى یه‌كه‌م و یان هه‌ر ماده و بڕگه‌یه‌ك كه رون نه‌بێت ئه‌وه خودى دادگایه كه به پێى برگه‌ى دوه‌مى ماده‌ى 93ى ده‌ستور ده‌سه‌ڵاتى راڤه‌كردنى ده‌قه‌كانى ده‌ستورى هه‌یه و راڤه و بڕیاره‌كان یان ئیجتیهاده‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت تانه‌ى لێبدرێت.(94).
- ده‌سه‌ڵاتی سیاسى كورد نه‌یتوانیوه له ده‌یان پرسى گرنگى تر كه په‌یوه‌ستن به‌پێشێلكردنى مافه ده‌ستوریه‌كان په‌نا ببه‌نه به‌ر ئه‌م دادگایه و سكاڵا تۆمار بكه‌ن. یاخود لاواز بونه له سه‌ر سور بون له سه‌ر مافه ده‌ستوریه‌كان به رێگه‌ى دروستكردنى فشارى به‌هێز و خۆ كۆكردنه‌وه‌ى هێزه سیاسیه‌كانى كورد له به‌غدا له به‌ره‌یه‌كى نیشتیمانى یه‌كگرتوى كاریگه‌ر. بۆیه نه‌بونى ستراتیژى نیشتیمانى له نێوان هێزه سیاسیه‌كان و سازان و سازش بۆ یه‌كترى له پیناو مافه ده‌ستوریه‌كان واى كردوه كورد له به‌غداد لاواز بێت و زیاتر په‌رت بێت و به‌دواى ئامانجى حزبى و كه‌سى بگه‌ڕێن.
- له هه‌مان كاتدا پرسیارێك دێته كایه‌وه: بۆچى دادگا له‌م كاته‌دا ئه‌م بڕیاره ده‌دات؟ بۆچى یاسای نه‌وت و غازى ژماره 22ى ساڵى 2007 ى هه‌رێم دواى پازده سالأ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه؟ ئه‌مه ته‌نها پرسیارى ئێمه نیه، به‌ڵكو پرسیارى زۆر خه‌ڵكه، بۆیه هه‌ندێك پێیان وایه په‌یوه‌ندى هه‌یه به روداوه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ململانێی ئێران و توركیا له سه‌ر غاز، ململانێی روسیا و ئه‌وروپا له سه‌ر غاز و جوڵه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ قه‌ته‌ر و باسكردنى پرسى وزه و هتد.
- دادگاى فیدراڵى له‌م بڕیاره هیچ گه‌ره‌نتیه‌كى نه‌داوه بۆ دابینكردنى مافى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت موچه‌خۆران له بودجه‌ى گشتى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى عێراق، چونكه پێدانى موچه‌ى خه‌ڵكى و بودجه‌ى هه‌رێمى به‌ستوه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنى هه‌مو بڕگه‌كانى ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به‌ستنه‌وه‌ى مافى هاوڵاتى كوردى عێراقه له بودجه‌ى عێراق به ململانێ سیاسیه‌كان و خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتى ده‌ستورى.
- برگه‌ى سێیه‌مى بڕیاره‌كه به شێوازى داڕشتنه‌كه‌ى جیاوازه له بڕگه‌ى پێشتر و دواترى خۆى، كه به وشه‌ى ناچاركردن (إلزام حكومه اقلیم كوردستان) ده‌ستى پێ نه‌كردوه، به‌ڵكو به لامى جوازى هاتوه (للمدعی) واته وه‌زاره‌تى نه‌وتى فیدراڵى بۆی هه‌یه (واتا ناچارى نه‌كردوه) كه به‌دواداچون بكات بۆ پوچه‌ڵى گریبه‌سته نه‌وتیه‌كان كه داوا له‌سه‌ركراو كه "وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانه / سه‌ره‌راى كاره‌كه‌ى" له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان واژوى كردوه له ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكان تایبه‌ت به دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و ناردن و فرۆشتنى.
- بڕگه‌ى چواره‌مى بڕیاره‌كه حكومه‌تى هه‌رێم ناچار ده‌كات كه هاوكارى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و دیوانى چاودێرى فیدراڵى بكات بۆ وردبونه‌وه له‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم كردویه‌تى تایبه‌ت به ناردن و فرۆشتنى نه‌وت و غاز و دیارى كردنى مافه دارایه‌كان له ئه‌ستۆى هه‌رێم، به‌ڵام باسى ئه‌وه‌ى نه‌كردوه كه له به‌رامبه‌ردا بڕینى بودجه‌ى گشتى له شوباتى 2014 تاكو ئێستا و نه‌دانى قوتى هاوڵاتیانى هه‌رێم ناده‌ستوری بوه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م مافه ده‌ستوریه بۆ هاوڵاتى كه‌ى و به چ میكانیزمێك ده‌بێت، ته‌نها باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم هه‌مو بڕگه‌كانى ئه‌و بڕیاره‌ى جێبه‌جێكرد ئه‌و كاته به‌شه بودجه‌ى بۆ ده‌نێردرێت، واته باسى چاره‌نوسى بودجه‌ى نه‌دراوى ساڵانى رابردوى هه‌رێمى نه‌كردوه و بۆ داهاتوش به‌ستویه‌تى به جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى دادگا له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه.
- به‌هه‌مان شێوه هه‌مومان له عێراقین و شاهیدى ئه‌وه‌ین كه عێراق له ریزى ئه‌و وڵاتانه‌یه كه له روى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى نیشتیمانى له پێشه‌وه‌یه و سه‌دان ملیار له داهاتى خه‌ڵك بردراوه و هیچ دادگایه‌ك نه‌یتوانیوه ده‌ستور و یاسا له سه‌ر ئه‌مانه جیبه‌جی بكات، له‌م روانگه‌شه‌وه پێویست بو هێزه سیاسیه‌كان به تایبه‌ت لایه‌نه كوردیه‌كان چالێنجى دادگاى فیدراڵى بكه‌ن و داوایان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه به‌رزبكردایه‌ته‌وه.
- پێویسته هێزه سیاسیه به‌رپرسه‌كانى هه‌رێم به ژیرانه و پشت به‌ست به كارامه‌ى یاسایی و سیاسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه هه‌ستیاره یاسایه سیاسیه بكه‌ن و له هێز و لێكه‌وته یاسای و سیاسیه‌كانى ئه‌م بڕیاره تێبگه‌ن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ بگه‌ن به شێوازێكى هاوبه‌ش، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵبدریت به زوترین كات یاساى تایبه‌ت به نه‌وت و غاز له عێراق ده‌ربكرێت.
سه‌رچاوه‌كان:
- گۆران ئازاد حمه گه‌محان، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدا، ده‌زگاى چاپ و په‌خشى حه‌مدى، چاپى یه‌كه‌م، سلیمانى، 2008.
- ده‌ستورى عێراق 2005
- یاساى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق ژماره 30 ساڵى 2005
- بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له 15ى شوباتى 2022
* خوێندكارى دكتۆرا له مالیزیا