دەنگ نێت
هاوڵاتیه‌ك له كه‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌سێكیان كه جه‌ڵته لێیداوه، پاش مانه‌وه‌ى 2 سه‌عات له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن، كه‌چى پزیشك نه‌هاتوه به‌لایه‌وه و به ئه‌مبوڵانسیش نه‌یانگواستۆته‌وه، ناچار به ئۆتۆمبیلی تایبه‌تى خۆیان بۆ سلێمانیان گواستوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ئۆباڵه‌كه‌ى ده‌خاته سه‌ر پزیشكێك و ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت وه‌ڵامى ته‌له‌فۆنى خۆشمی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌رسه‌لان په‌رۆش، رۆژنامه‌نوس، له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه: "شه‌وى یه‌كشه‌مه له‌سه‌ر دوشه‌مه خزمێكمان بارودۆخى ته‌ندروستى تێك چو بردبویانه نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، كه سوكه جه‌ڵده‌ى مێشك لێیدابو هیچ وه‌زعى باش نه‌بو له هه‌ر ده‌قه‌یه‌كدا ئه‌گه‌رى لێدانى جه‌ڵده‌ى هه‌بو، ئه‌وه‌ى سه‌یر بو ئه‌وه‌بولە سەعات 12:30 هەتا 02:20 دەقەی شەو چاوەڕێی دکتۆری خەفەر بووین نەهات و نەهات".
ده‌شڵێت: لەوەش سەیرتر دکتۆرەیەکی موقیمی لێ‌بوو، نەخۆشەکەی حەواڵەی سلێمانی کرد و وەرەقەی بۆ کردین، بەڵام کاتێک بردمانە لای شۆفێرى ئامبوڵانسه‌كه پێی وتین هه‌تا دکتۆری پسپۆڕی خەفەر ئیمزای نەکات بەهیچ شێوەیەک ئێمە دەرناچین، هەرچەند هەوڵماندا سوودی نەبوو، ناچار بە سەیارەی خۆمان رەوانەی سلێمانیمان کرد.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، د. کاوە محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەو بابەتە هەمان شەو ئاگادار کرامەوە و پەیوەندیم كرد بەو پزیشکە پسپۆڕه‌وه كرد كه خه‌فه‌ر بو، بەڵام وەڵامی منیشی نەدایەوه.
وتیشی: لە کاتێکا دەبێت پزیشکی ئێشکگر بۆ واژۆکردن بگەڕێتەوە نەخۆشخانەکە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە، لەسەر ئەو بابەتەش نوسراومان بەرزکردۆتەوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له راگه‌یه‌نراوێكدا نه‌خۆشخانه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه دۆسیه‌كه‌یان ئاراسته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان كردوه.
به‌وته‌ى جێگری به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه، رزگار له‌تیف، كه بۆ رادیۆی ده‌نگ قسه‌ى كرد، نوسراوى فه‌رمیان ئاراسته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان كردوه به‌مه‌به‌ستى ئیجرائات كردن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ى پێدا "له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه ئیجرائات بكه‌ین".