ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
هاوڵاتیه‌كى كفرى ٥٤ ملیۆن پاره‌ى كاره‌باى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

2022/01/12 - 03:58 | 1462 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
هاوڵاتیه‌كى قه‌زاى كفرى بڕى ٥٤ ملیۆن دینارى له‌ پاره‌ى كاره‌با بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و به‌ڕێوبه‌رى كاره‌باى كفریش ده‌ڵێت پاره‌كه‌ كه‌متر له‌ ملیۆنێك دیناره‌ و هه‌ڵه‌یه‌.
 
هاوڵاتیه‌كى دانشتوی قەزای کفری لە کاتی هاتنەوەى بڕە پارەی مانگانەی کارەبا بڕى ٥٤ ملیۆن و ٦٧١ هەزار دینارى لەسەر تۆمار کراوە.
 
بەڕێوبەری کارەبای کفری ئەشواق ئیبراهیم، بە رادیۆى دەنگی راگه‌یاند: ئەو پارەیە هی یەک مانگ نیە و زیاترە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە  بە هەڵه‌ تۆمارکراوە و کەمتر لە یەک ملیۆن دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.
 
باسی لەوەشکرد: بەهۆی زۆری بڕە پارەکەوە دەبێت وەزارەتی کارەبای هەرێم بڕیاری لێبدات، هه‌ربۆیه‌ نوسراومان كردوه‌ و چاوەڕێین بۆ هەفتەی داهاتو کێشەکە چارەسەر بکرێت.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,016     ژمارەی میوان 106