ده‌نگ نێت
پشكى غازى گه‌رمیان له كه‌ركوكه‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ نیوه و هه‌رێمى كوردستانیش هاوشێوه‌ى نه‌وتى سپی هیچ بڕه غازێك بۆ سنورى گه‌رمیان دابین ناكات.
گرفتى كه‌مى غاز له سنورى گه‌رمیان سه‌ریهڵه‌داوه و هاوڵاتیان هاوشێوه‌ى پێشتر غازیان ده‌ستناكه‌وێت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه غاز دابه‌شبكات.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "له سه‌ره‌تاى مانگى یه‌كه‌وه حكومه‌تى عێراق به‌شه غازى سنورى گه‌رمیانى كه‌مكردوه‌ته‌وه له كارگه‌كانى غازى كه‌ركوكه‌وه، به‌هۆى زۆرى خواستى هاوڵاتیان له سنورى خۆیان، ئه‌مه‌ش وایكردوه پشكه سنورى گه‌رمیان رۆژانه ته‌نها 2 بۆ 3 كارگه غازى به‌رده‌كه‌وێت".
وتیشى: ئه‌توانم بڵێم له %50ى به‌شه غازى گه‌رمیان كه‌م كراوه‌ته‌وه و له ئێستا له رێگه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى خۆمانه‌وه غاز دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر وه‌كیله‌كان دواتر له رێگه ئه‌نجومه‌نه‌وه له گه‌ره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى غاز له گه‌رمیان نرخى بوتڵێك غاز گه‌یشتوه‌ته 12 هه‌زار دینار.
كه‌ریم عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وه‌زه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به رادیۆى ده‌نگى وت: له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه هیچ بڕه غازێك بۆ گه‌رمیان دابین ناكرێت.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وه‌زه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌شێكى غازى هه‌رێم له رێگه‌ى كۆمپانیاى ساوس كوردستانه‌وه ده‌فرۆشرێت و به پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى لاى ئێمه به‌رده‌سته ده‌فرۆشرێته ئه‌فغانستان و پاكستان.
كه‌ریم عه‌لى، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: كه گرفتى كه‌مى غاز دروستكراوه و حكومه‌ت بیه‌وێت به ئاسانى ده‌توانێت چاره‌سه‌رى بكات.