ئه‌تله‌تیكۆ ده‌كه‌وێته‌ كێبڕكێی به‌رشه‌لۆنه‌

2022/01/04 - 12:16 | 249 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆی ئیسپانی هاته‌ ناو كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى یاریزانى ئیسپانی: ئێزپێلیكویتا كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌نیازی گواستنه‌وه‌یه‌تى.
 
گرێبه‌ستى یاریزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ هاوینى داهاتو له‌گه‌ڵ چێڵسی كۆتایی دێت، بۆیه‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك چاویان له‌ گواستنه‌وه‌یه‌تى، كه‌ دیارترینیان به‌رشه‌لۆنه‌یه‌.
 
به‌پێی به‌رنامه‌ى "چیرینجیتۆ"ى ناودارى ئیسپانی، بریكاره‌كانى ئه‌زپێلیكویتا سه‌ره‌تا ئه‌و یاریزانه‌یان پێشكه‌ش به‌ ریاڵ مه‌درید كردوه‌، به‌ڵام پێرێزی سه‌رۆكى یانه‌ى شاهانه‌كه‌ ره‌دیكردوه‌ته‌وه‌ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵدا واژو بكه‌ن، بۆیه‌ رویان له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كردوه‌ و ئه‌و یانه‌یه‌ش بیرۆكه‌ى گواستنه‌وه‌كه‌ى پێباش بوه‌.
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ ئێستا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش هاتوه‌ته‌ كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانى ئه‌زپێلیكویتاوه‌، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى مه‌دریدی سه‌رسامی خۆی به‌ ئاستى ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ربڕیوه‌.
 
 
 



Dengnet.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 717,921     ژمارەی میوان 18