ژه‌می سێیه‌م رۆڵی هه‌یه‌ له‌ توشنه‌بون به‌ "ئۆمیكرۆن"؟

2022/01/04 - 11:31 | 851 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
زانیارییه‌كان له‌ به‌ریتانیاوه‌ جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ وه‌رگرتنى ژه‌می سێیه‌مى ڤاكسینی كۆرۆنا، پێشگیریی ده‌كات له‌ توشبونى توند به‌ نه‌خۆشیه‌ك و ناچاربون به‌ داخلبون به‌ نه‌خۆشخانه‌.
 
ده‌سته‌ى ئاسایشی ته‌ندروستى بریتانی، له‌ راپۆرتێكی دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: وه‌رگرتنى دو ژه‌می ڤاكسینه‌كانى وه‌كو: ئه‌سترازینیكا، ڤایزه‌ر و مۆدێرنا، رێژه‌یه‌كى كه‌می به‌رگرى دژ به‌ جۆری گۆڕاوی "ئۆمیكرۆن"ى ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ رۆڵی هه‌یه‌ له‌وه‌ى كه‌سه‌كه‌ به‌ توندی توشی نه‌خۆشیه‌كه‌ بێت و به‌وهۆیه‌وه‌ داخلی نه‌خۆشخانه‌ ببێت.
 
شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌: ئه‌م رۆڵگێڕانه‌ واده‌كات كه‌ ئه‌گه‌رى وه‌رگرتنى ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینه‌كه‌ ببێت به‌ كارێكى دروست و گونجاو بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سه‌كه‌ به‌ توندی توشى ڤایرۆسه‌كه‌ ببێت و ناچار به‌ داخلكردنى نه‌خۆشخانه‌ ببێت.
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,269,023     ژمارەی میوان 873