ده‌نگ نێت
عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا جێگه‌ى مه‌حمود سه‌نگاویی، وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كى گه‌رمیانیی له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ى كه وێنه‌ى ده‌ست رادیۆی ده‌نگ كه‌وتوه، بڕیارده‌رى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى پاڵپشت به فه‌رمانێكى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى، بڕیاریداوه به دانانى عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا به ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه.
پێشتر مه‌حمود سه‌نگاویی، وه‌كو یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانى گه‌رمیان، ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى بو، به‌ڵام دواى كۆنگره‌ى یه‌كێتى، مه‌كته‌بی سیاسی به‌و شكڵه‌ى پێش‌و هه‌بو پێكنه‌هێنرا و مه‌حمود سه‌نگاوییش هه‌روه‌كو ئه‌ندامى سه‌كردایه‌تى مابوه‌وه و چاوی له‌وه‌بو كه پۆسته‌كه‌ى وه‌كو ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ربگرێته‌وه.
دانانى عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا وه‌كو ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی و دانه‌نانه‌وه‌ى مه‌حمود سه‌نگاویی له‌و پۆسته، له‌كاتێكدایه پێشتر ئه‌م دو سه‌ركرده‌یه‌ى یه‌كێتى له زۆربه‌ى ده‌ركه‌وتنه‌كاندا به‌یه‌كه‌وه ده‌بون و به "یه‌ك باڵ و یه‌ك ئاراسته" هه‌ژمار ده‌كران، به‌تایبه‌تى له‌و نێوه‌ندگیرییه‌ى كه ده‌یانه‌ویست له‌نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور جه‌نگى ئامۆزای دا بیكه‌ن له پاش روداوه‌كانى ته‌موزى ئه‌مساڵه‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتنیان كه‌م بویه‌وه، به‌تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوی مه‌راسیمێكى كۆمه‌ڵایه‌تى له كه‌لار رێكخست و لاهور شێخ جه‌نگی بۆ داوه‌تكرابو، به‌ڵام عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا به‌شداریی له‌و بۆنه‌یه‌دا نه‌كرد، دواى ئه‌و بۆنه‌یه‌ش باڵی خێزانى تاڵه‌بانى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌نگاویی گۆڕا و توند بون له‌گه‌ڵی دا و هه‌تا ئه‌وه‌ى كورسیه‌كه‌ى گه‌رمیان له مه‌كته‌بی سیاسی به‌و نه‌به‌خشى و به عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینایان دا.
پێش ماوه‌یه‌كیش ژماره‌یه‌ك په‌یجی نه‌ناسراو له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك، هه‌واڵی لادانى مه‌حمود سه‌نگاوییان وه‌كو به‌رپرسى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێرى پێشمه‌رگه بڵاوكرده‌وه، كه گومان ده‌كرێت ئه‌م زانیارییه له‌لایه‌ن یه‌كێتی خۆیه‌وه بڵاوكرابێته‌وه بۆ لێدان له پێگه‌ى سه‌نگاوی، ئه‌گه‌رچی دواتر نوسینگه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى ره‌د كرده‌وه.
پێشتریش بافڵ تاڵه‌بانى، له كۆبونه‌وه‌ى دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فێرخوازی زانكۆكانى سنورى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى، له وه‌ڵامى فێرخوازێكدا سه‌باره‌ت به دۆخی گه‌رمیان، باسی له‌وه‌كردبو كه كۆمه‌ڵێك به‌رپرس وه‌كو باند ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گرتوه و وه‌كخۆیشی وتى: "له‌م ماوه‌یه‌دا هێز ده‌نێرینه سه‌ریان"، كه ئه‌مه‌ش والێكداریه‌وه هه‌ر مه‌به‌ستى له مه‌حمود سه‌نگاوى و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تری سه‌ربازیی و ئه‌منیی یه‌كێتى بێت كه واباس ده‌كرێت ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆر جومگه‌ى نه‌وت و بازرگانی دا له سنوره‌كه‌دا گرتوه.