ده‌نگ نێت
هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوى سنورى كۆكس كاردانه‌وى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه و چالاكوانێك ده‌ڵێت: هێرشه به‌رده‌وامه‌كانى داعش بۆ سنورى ناحیه‌ى كوڵه‌جۆ وایكردوه هاوڵاتیانى سنوره‌كه گومانیان هه‌بێت له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه.
شەوی رابردو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی كەڵان لە سنوری كۆكس (کوڵەجۆ) هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەهۆیەشه‌وە پێنج پێشمەرگە شەهیدبون و چواری دیکەش برینداربون.
ده‌شتى عه‌لى، مامۆستاى زانكۆ له په‌ره‌ى خۆى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردو كۆمه‌ڵێك پرسیارى كردوه و ده‌ڵێت: چۆن ئه‌و چه‌كدارانه دزه‌یان كردوه‌ته جێگایه‌ك كه له نێوان دو باره‌گاى پێشمه‌رگه بۆمبیان داناوه؟.
ده‌شڵێت: كامێرایه‌كى پێشكه‌وتوى حه‌رارى سه‌ر به ئاسایش له‌و ناوچه‌یه دانراوه ئایا جموجوڵى چه‌كداره‌كانیان نه‌بینیوه.
داعش لە ماوەکانی پێشودا زیاتر لە سێ جار لەو سنوورە هێرشیکردوەتە سەر هێزه‌كانى پێشمەرگە و روداوه‌كانى ئه‌و سنوره چه‌ند جارێكه دوباره ده‌بنه‌وه.
هاوكات مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە بە روداوی راگەیاندوه، كه هۆکاری هێرشەکە "کەمتەرخەمیی ئێمەیە. مانگێکە ئاگادارمان کردونەتەوە کە هێرش دەکرێتە سەریان."
هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌نها ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌یان كردوه و ئه‌وانیش هاوخه‌مى خۆیان ده‌ربریوه كه ئه‌و هێرشانه دوباره ده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه بخه‌نه‌رو.
به‌پێى زانیارییه‌كانى سایتى كه‌ركوكناو كه له‌زارى فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌وه گواستویه‌تیه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات:"ئەو قەڵایەی داعش دەزیكردە ناوی، یەكێكە لە قەڵا مێژوییە كۆنەكان و زۆر پتەوە، كە دەكەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی كۆكس و جەلەولا".
جەختیشیكردوه‌ته‌وە: "چەند رۆژێكە زانیاری‌یان هەیە لەوەی داعش لەو ناوچەیە هێرشدەكاتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە".
ئاراس محه‌مه‌د، چالاكوان له گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: "هێرشى به‌رده‌وامى تیرۆرستانى داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له سنورى كوڵه‌جۆ وایكردوه ترس و دڵه‌راوكێ له نێو هاوڵاتیان بڵاوببێته‌وه به به‌رده‌وامى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: ئه‌مه‌ش وایكردوه هاوڵاتیان گومانیان هه‌بێت له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه به فعلى ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكات، یاخود گیانى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى به‌لاوه گرنگ بێت سه‌نگه‌ره‌كانیان بۆ تنوتۆڵ بكاته‌وه.