ده‌نگ نێت
لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتو دەڵیت پۆستی بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان لای یەکگرتو دەمێنێتەوە سێ كه‌سیان بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته كاندید كردوه.
بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان وه‌ك پشكى یه‌كگرتو له گه‌رمیان دیارى كراوه و ئه‌و حزبه چاوه‌ڕوانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانیان پاش ئه‌وه‌ى ئاكۆ هۆرێنى، به‌ڕێوبه‌رى پێشوى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه خانه‌نشین بو .
بورهان موزه‌فه‌ر، لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كگرتو به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: سێ کەسمان بۆ ئەو پۆستە كاندید کردوە کە بریتین لە (عادل حوسێن، سیامەند سەلام، سەردار ساڵح)ه.
دەشلێت: چاوەڕێین لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە هەڵبژێردرێن.