ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
وه‌زیرى كشتوكاڵ: ناتوانین رێژەی پێویستى بنه‌تۆ بۆ جوتیارانی گەرمیان دابین بكه‌ین

2021/11/22 - 06:58 | 437 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
سەرباری وشکە ساڵی لە سنوری گەرمیان، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەڵیت ناتوانین رێژەی پێویستی بنەتۆ بۆ جوتیارانی سنورەکە دابین بکەین.
 
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان لە پێشتردا ئه‌وه‌ى بە دەنگ راگەیاند: بۆ سودمەندبونی کۆی جوتیارانی زەوی دەیم و بەراوی سنورەکە پێویستمان بە چوار هەزار ته‌ن بنەتۆ دەبێت.
 
هاوكات بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ هەمو پارێزگاکان دەتوانن تەنها پێنج هەزار ته‌ن دابین بکەن.
 
وتیشی: ناتوانین رێژەی پێویست بۆ جوتیارانی گەرمیان دابین بکەین  پێویستە لە رێگای کەرتی تایبەتەوە بۆیان دەستەبەر بکرێت.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,130     ژمارەی میوان 216