دهنگ نێت
بەشێکی مامۆستایانی وانەبێژ ناوشار و دەروەی شار موچەکانیان بە شێوەی سیستەمی کۆنی بەشە وانە پێدراوە.
مهجید محهمهد، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژى کەلار بە رادیۆى دەنگی راگهیاند: تەنها مامۆستایانی قەزای کەلار بەهۆی درەنگ چونەوەیان بۆ دەوام لە ئێستادا موچەکەیان بەشێوەی بە شەوانە پێدراوە.
وتیشی: ئەمە لە قەزای کفری نەبوە، بەڵام لە گوندەکان و ناوشاری کەلار بەو جۆرە موچەیان وەرگرتوە.
لای خۆیەوە دارا ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە رادیۆى دەنگی وت: هیچ رێنمایەکمان لەبەردەستدا نیە کە بەو شێوەیە موچەدا بەش بکرێت بە ڵکو دەبێت بە سیستەمێ نوێ بێت كه موچەی دیارى كراوه.